عیراقی
بەغدا بەردەوام نابێت لە ناردنی 300 ملیار دیناری مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- کاروان رەسوڵ
ئەندامێکی پەرلەمانی عیراق روونیدەکاتەوە 300 ملیار دینار لە بەغداوە نێردراوە بۆ مووچە فەرمانبەران هەرێمی کوردستان ئەوەش دەخاتەڕوو ئەو بڕە پارەیە بەردەوام نابێت.
حەسەن ئاڵی، ئەندامی پەرلەمانی عیراق بۆ مەودا میدیا دەڵێت "بەغدا 300 ملیار دینار ناردووە بۆ مووچە فەرمانبەران هەرێمی کوردستان تاوەکو رێککەون دەکرێت".
دەشڵێت "ئەو 300 ملیار دینارە بۆ چەند مانگێکە ئەگەر هەرێم و بەغدا رێکنەکەون ئەوا ناردنی ئەو بڕە پارەیە رادەگیرێت" و سەبارەت بە رێککەوتنی بەغدا و هەولێر وتی "بەغدا چەند مەرجێکی هەیە و هەولێریش چەند مەرجێک ، بەڵام لەئێستادا لێک نزیکن ئەگەری رێککەوتن زۆرە و گفتوگۆی بەردەوام هەیە".
ک.ر