گێتی
هەواڵگری ئەمەریکی هۆشداری دەدات لە دەستوەردانی دەرەكی لە هەڵبژاردنەكان
مەودا میدیا - سلێمانی |
ئینستتیوتی نارین، مەودا میدیا- هێمن سەعید
بەرێوەبەری سەنتەری نیشتمانی بۆ ئاسایش و رووبەرووبوونەوەی سیخوری (NCSC) لە ویلایەتەیەكگرتووەكانی ئەمەریكا هۆشداری گرنگ دەداتە دەنگدەرانی ئەمەریكی و ئاگاداریان دەكاتەوە لە هەوڵدانی دەوڵەتانی بیانی بۆ دەستوەردان لە پرۆسەی هەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتی ئەمەریكا.
ولیام ئیڤانینا، بەرێوەبەری سەنتەری نیشتمانی بۆ ئاسایش و رووبەرووبوونەوەی سیخوری(NCSC) لە ویلایەتەیەكگرتووەكانی ئەمەریكا لە بەیانامەیەكیدا دەڵێت" وادەی دەسپێكردنی هەڵبژاردنەكان كەمتر لە 100 رۆژی ماوە، بۆیە بە پێویستی دەزانم دەزگاكەمان هەندێك زانیاری گرنگ بدات بە دەنگدەران سەبارەت بە دڵنیا بوونیان لە هەبوونی دەستوەردانی دەرەكی لە هەڵبژاردنەكان".
ئیڤانینا دەشڵێت "جەماوەری ئەمەریكی رۆڵی گرنگیان دەبێت لە دڵنیاییدان بە هەڵبژاردنەكان ئەگەربێت و زانیارییان هەبێت سەبارەت هەژموونی دەرەكی بۆ سەر پرۆسەی هەڵبژاردنەكە"، هەروەها وتی" ئەمەریكییەكان هاندەدەین بە چاوێكی رەخنەگرانەوە پێشوازی لە زانیاریەكان بكەن و لێكۆڵینەوە لە سەرچاوەی زانیاریەكە بكەن پێش دووبارە بڵاوكردنەوەی و ناردنی نامەكان ئەوەش دەبێتە ئەنجامدانی پاككردنەوەی ئەلیكترۆنی بەشێوەیەكی زۆر باشی میدیایی، هەروەها دەسەڵاتیش هەستێت بە لێكۆڵینەوە سەبارەت بە چالاكییە گوماناویەكانی پەیوەست بە هەڵبژاردنەكان".
ئەو بەڕێوەبەرەش رایگەیاند رێوشوێنی پرۆسەی جیاكردنەوەی دەنگەكان و ژماردنیان لە ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا قورستر كردووە، هەروەها ئەوەشی راگەیاند كە قورسە لایەنە دەرەكیەكان بتوانن گرفت بخەنە بەردەم پرۆسەی هەڵبژاردنەكان و بتوانن گۆرانكاری لە دەنگەكاندا بكەن بە شێوەیەكی فراوان بەبێ ئاشكرابوونیان. لەگەڵ ئەوەشدا دلنیاشی كردەوە كە كە لایەنی دەرەكی هەوڵەدەن بۆ كاریگەری خستنە سەر پرۆسەی هەڵبژاردنەكە و پاڵێوراوە ئەمریكیەكان و ژیرخانی هەڵبژاردنەكان .
هەروەها باسی لەوەشكرد "دەوڵەتانی بیانی هەوڵەدەن كاریگەری بخەنە سەر دەنگدەرانی ئەمریكی لە رێگەی دەزگاكانی راگەیاندن و تۆڕەكانی پەیوەندیە كۆمەڵایەتییەكان لەرێگەی ئەنتەرنیەتەوە كە كۆمەڵێك پرس بەكار بهێنن وەك پرسی بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا و پێداویستیە ناوخۆیەكان"، هەروەها ئیڤانینا راشیگەیاند نارەحەتە لە هەوڵەكانی هەندێك لە دەوڵەتانی وەك چین و رووسیا و ئیران و دەولەتانی تر بۆ دەستوەردان لە پرۆسەی هەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتی ئەمەریكا.
شایەنی باسە، پێشتر ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا، رووسیای تۆمەتباركرد بە دەستوەردانی لە هەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتی ئەمریكای ساڵی 2016، بەڵام روسیا ئەو تۆمەتانەی رەتكردەوە و بەبێ بنەما ناوی بردن.
ک.ر