کوردستانی

یەكێتی ژنێك دەكاتە جێگری پارێزگاری سلێمانی

مەودا میدیا - سلێمانی |


یەكێتی ژنێك دەكاتە جێگری پارێزگاری سلێمانی
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

سبەینێ سێشەممە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بۆ دەنگدان لەسەر چەند پۆستێكی نوێی پارێزگای سلێمانی كۆدەبێتەوە، یەكێكیش لەو كەسانەی كە دەبێتە جێگری پارێزگای سلێمانی بۆ كاروباری كارگێڕی لەلایەن مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستانەوە دیاریكراوە.

لەیلا عومەر، بەربژێر بۆ پۆستی جێگری پارێزگاری سلێمانی بۆ كاروباری كارگێڕی بە مەودا میدیای راگەیاند "لەلایەن مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستانەوە بەربژێركراوم بۆ وەرگرتنی پۆستی  جێگری پارێزگاری سلێمانی بۆ كاروباری كارگێڕی".

ئاماژەی بەوەشكرد "بڕیارە سبەینێ سێشەممە لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بخرێتە دەنگدانەوە"، ئەو بەربژێرەی پۆستی جێگری پارێزگاری سلێمانی روونیكردەوە "سێ كەس بەربژێركراون و یەكێكیان بە زۆرینەی دەنگەكان ئەو پۆستە وەردەگرێت".

سەرچاوەیەكی تایبەت بە مەودا میدیای وت "لەیلا عومەر بەربژێری بەهێزە بۆ وەرگرتنی پۆستی جێگری پارێزگاری سلێمانی و مەكتەبی سیاسی یەكێتی بەتەواوی پشتیوانی دەكات".

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

چینی ئۆزۆن

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان