ئابووری
450 هەزار پەنجە ماسی دابەشكران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لە حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، 450 هەزار پەنجە ماسی بەسەر پرۆژەكانی ماسی لە هەرێمی كوردستان دابەشكراون.
بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو رایگەیاند "هەڵمەتی دابەشكردنی 450 هەزار پەنجە ماسیمان دەست پێكرد، كە ئەم پەنجە ماسیانە بەسەر بەشێكی پڕۆژەكانی ماسی دابەشكراون".
ئاماژەی بەوەشكردووە "دوای جەژن بەردەوام دەبن لەو هەڵمەتە، كێشەی ئەو پرۆژانەی ماسی چارەسەر دەكەین كە بەشێكیان تا ئێستا مۆڵەتیان نییە".
ئەوەشی باسكردووە "پەنجە ماسییەكان لە جۆری كارب بوون و لە لایەن هۆبەی تایبەتی سامانی ماسی لە وەزارەت بەرهەمهاتوون، وەك پاڵپشتییەك دابەشكراون بەسەر پرۆژەكان".
ه،ع