عیراقی

سەربازگەی تاجی مووشەک بارانکرا و زیانەکانی ئاشکرا دەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


سەربازگەی تاجی مووشەک بارانکرا و زیانەکانی ئاشکرا دەکرێت
مەودا میدیا-

شەوی رابردوو سەربازگەی تاجی لە باکووری شاری بەغدا مووشەکباران کرا و 3 مووشەکی ئاراستەکرا بەپێی ئەو زیانانەی کە شانەی راگەیاندنی ئەمنی عیراقی ئاشکرای کردووە، زیانێکی مادی زۆری گەیاندووە بەو شوێنانەی کە ئاراستەیان کراون، بەڵام زیانی گیانی بەدواوە نەبووە.

لە راگەیەندراوێکدا شانەی راگەیاندنی ئەمنی عیراقی رایگەیاند "سەربازگەی سوپای عێراق لە تاجی بە 3 مووشەكی جۆری كاتیۆشای ئاراستەکراوە كە لە ناوچەی "سبع البور"ـەوە هەڵدرابوون، هەروەها مووشەكەكان بەر پێگە سەربازییەكانی عیراق كەوتن، مووشەكی یەكەم بەر پۆلی پارزدەهەمی فڕۆكەوانی سوپا كەوت و زیانی زۆر بە یەكێك لە فڕۆكەكانی سوپا گەیشت".

ئاماژەی بەوەشکردووە "مووشەكی دووەمیش بەر كارگەی درووستكردنی تۆپ و چەك كەوت و زیانی مادی زۆری بەدواوە بو،  هەر هەمان کات سێیەم مووشەك بەر پۆلی دووەمی فڕۆەكانی سوپا كەوت، بەڵام نەتەقییەوە".

لە راگەیەندراوەكەدا ئەوەش هاتووە "هێزە ئەمنییەكانی عیراق لە هەوڵەكانی بۆ دۆزینەوەی ئەنجامدەرانی ئەو هێرشە و رادەستكردنیان بە یاسا و بەردەوام دەبن".


س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان