کوردستانی
پەرلەمانی کوردستان بە ئامادەبوونی چەند وەزیرێک کێشە داراییەکانی هەرێم تاوتوێ دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە بۆ تاوتوێکردنی خراپی دۆخی دارایی هەرێمی کوردستان و خوێندنەوەی راپۆرتی راپۆرتی لیژنەی دارایی و کاروباری ئابووری، بۆ ئەم مەبەستەش لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ پەرلەماندا وەزیری دارایی و وەزیری پلاندانان و وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری دانوستاندن له‌نێوان هه‌رێم و به‌غدا و سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و سكرتێری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران لە حکومەتی هەرێمی کوردستان ئامادە دەبن.
ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره (7)ی ئاساییی خولی به‌هاره‌ى ئەمڕۆ سێشهمه رێكه‌وتی 2020/7/28ى راگه‌یاند، كه‌به‌مشێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌یه:
به‌پێی حوكمی ماده‌ی (5)و بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م و دووه‌م) له‌ماده‌ی (16)و بڕگه‌ی (سێیه‌م) له‌ماده‌ی (18)و بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م و چواره‌م و پێنجه‌م) له‌ماده‌ی (20)و ماده‌كانی (47، 48، 52، 54، 55، 56، 57) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عیراق، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره (7)ی ئاسایی خولی به‌هاره‌ی ساڵی دووه‌م له‌خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له كاتژمێر (10)ی پێش نیوه‌رۆ رۆژی سێ شه‌ممه رێكه‌وتی 2020/7/28 به‌مشێوه‌یه بێت:
یه‌كه‌م: خوێندنه‌وه‌ی راپۆرتی لێژنه‌ی دارایی و كاروباری ئابووری سه‌باره‌ت به (دۆخی دارایی و ئابووریی هه‌رێمی كوردستان) به‌ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان وه‌زیری (دارایی و ئابووری)و وه‌زیری (پلاندانان)و وه‌زیری (هه‌رێم بۆ كاروباری دانوستاندن له‌نێوان هه‌رێم و به‌غدا)و (سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران)و (سكرتێری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران) له‌حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان-عیراق، به‌پێی حوكمی بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ی مادده‌ی (66) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.
دووه‌م: خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پێشنیازی یاسای (ماف و ئه‌ركی نه‌خۆش له‌هه‌رێمی كوردستان) به‌پێی حوكمی ماده‌كانی (87، 88، 89) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.
س.س