کوردستانی
فەرمانبەرانی هەرێم جەژنی بێ مووچە بەڕێدەکەن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
لەکاتێکدا ماوەی هەفتەیەک زیاترە دابەشکردنی مووچەی مانگی 2ی ئەمساڵی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان کۆتایی هاتووە و فەرمانبەران لە پێش جەژنی قوربان لە چاوەڕوانی دابەشکردنی مووچەی مانگی 3ی ئەمساڵدان، بەڵام وەزارەتی دارایی هیچ دەنگێکی نییە بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی 3ی ئەمساڵ پێش جەژنی قوربان کە تەنها چەند رۆژێکی ماوە.
سەرچاوەیەکی تایبەت لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ مەودا میدیای ئاشکرا کرد "کە تاوەکو ئێستا هیچ دەنگێک نییە بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی 3ی فەرمانبەران".
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکرد "دابەشکردنی مووچەی مانگی 3ی فەرمانبەرانی سەرجەم وەزارەتەکانی هەرێم دەکەوێتە دوای جەژنی قوربان".
ئەمەش لە کاتێکدایە، لە ئێستادا باری دارایی فەرمانبەران و هاوڵاتییان بەهۆی دواکەوتنی مووچەکەنیانەوە خراپە، هەروەها لە مانگی رابردووشدا فەرمانبەران بە رێژەی لە 30% بۆ لە 50%ی مووچەکانیان بە بڕیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان لێبڕا.
س.س