کوردستانی

ئەمڕۆ چەند پۆستێکی گرنگی حکومی ئاڵوگۆڕ دەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەمڕۆ چەند پۆستێکی گرنگی حکومی ئاڵوگۆڕ دەکرێت
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

 بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی کۆبێتەوە بۆ ئاڵوگۆڕکردنی چەند پۆستێک، ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رایدەگەیەنێت بۆ هەر پۆستێک سێ کاندید هەیە و بە زۆرینەی دەنگی ئەندامانی ئەنجومەن یەکێک لەو کاندیدانە هەڵدەبژێرێت.

دیمەن رەزا، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەمڕۆ کاتژمێر 10:00 ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی 59مین کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و لە کۆبوونەوەکدا دەنگدان ئەنجام دەدریت بۆ گۆڕینی چەند پۆستێک".

ئاماژەی بەوەشکرد "بۆ هەر پۆستێک سێ کاندید هەیە و بە زۆرینەی دەنگی ئەندامانی ئەنجومەن یەکێک لەو کاندیدانە هەڵدەبژێرێت"، هەروەها ئاماژەی بە کارنامەی کۆبوونەوەکە کرد وتی "کارنامەی کۆبوونەوەکە لە 7 بڕگە پێکدێت".

کارنامەی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بەم شێوەیە دەبێت:

1-دەنگدان بە پاڵێوراوى پۆستى جێگرى پارێزگارى سلێمانى بۆ کاروبارى کارگێڕى.
2-دەنگدان بە چەسپاندنى پاڵێوراوى بەڕێوەبەرى گشتى تەندروستى سلێمانى.
3-دەنگدان بە چەسپاندنى پاڵێوراوى بەڕێوەبەرى گشتى گەشتوگوزارى سلێمانى.
4-دەنگدان بە پاڵێوراوى پۆستى بەڕێوەبەرى ناحیەى خەلەکان لە قەزاى دوکان.
5-دەنگدان بە پاڵێوراوى پۆستى بەڕێوەبەرى ناحیەى وارماوە لە قەزاى شارەزوور.
6-دەنگدان لەسەر فراوانکردنى سنورى گوندى (تەڕەمار) لە ناحیەى پیرەمەگرون سەر بە قەزاى دوکان.
7-دەنگدان لەسەر گۆڕینى ناوى گوندى (بەگى) بۆ (داناى حاجى ساڵح) لەناحیەى بەکرەجۆ سەر بە قەزاى مەڵبەندى سلێمانى.

هەروەها، بەپێی زانیارییە تایبەتەکانی مەودا میدیا بەهێزتری کاندید بۆ پۆستی  جێگرى پارێزگارى سلێمانى بۆ کاروبارى کارگێڕى لەیلا عومەرە کە لەلایەن مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستانەوە دیاریکراوە.

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

چینی ئۆزۆن

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان