گێتی
پێش 100 رۆژ لە هەڵبژاردنەكان..ترەمپ دڵنیایی دەدات زۆرینەی بێدەنگ پشتیوانی دەكەن
مەودا میدیا - سلێمانی |
ئینستتیوتی نارین، مەودا میدیا- هێمن سەعید
پێش 100 رۆژ لە دەستپێكردنی هەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتیی ئەمەریكا كە بڕیارە 3ی مانگی تشرینی دووەمی داهاتوو ئەنجام بدرێت، سەرۆكی ئەمەریكا بڕوای وایە زۆرینەی بێدەنگ لە كۆتاییدا هەڵبژاردنەكە لە بەرژەوەندی ئەو یەكلایی دەكەنەوە. لە بەرانبەردا جۆ بایدن، پاڵێوراوی دیموكراتەكان لە راپرسییەكاندا لە زۆربەی ویلایەتە گرنگەكانی ئەمەریكا لەپێشەوەی ترەمپدایە.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی تویتەر رایگەیاند كەمپەینی ترەمپ لەم هەڵبژاردنەدا لە هەموو هەڵبژاردنەكانی تر و تەنانەت لە هەڵبژاردنەكانی ساڵی 2016 زیاتر گەرم و گوڕترە و سەرنجی چاودێران بۆ خۆی رادەكێشێت.
ترەمپ وتیشی "بایدن هیچ شتێكی نییە! زۆرینەی بێدەنگ بڕیار دەدات لە 3ی تشرینی دووەم"، هەروەها ترەمپ ئەو راپرسیانەشی كە بایدن تیایاندا لە پێشەوە بوو بە گزی ناوبرد.
بەپێی كۆتا راپرسییەكانی هەردوو تۆڕی (بی بی سی) و (ئێن بی سی) لە هەر 3 ویلایەتی ئەریزۆنا و فلۆریدا و میشیگن كە پێشتر لە هەڵبژاردنەكانی ساڵی 2016 ترەمپ تیایاندا براوە بوو، جۆ بایدنی پاڵێوراوی دیموكراتەكان لە پێشەوەی ترەمپدایە.
جێگەی ئاماژەیە، ترەمپ هەوڵدەدات رووی قەیرانی تەندروستی كە بەهۆی كۆرۆناوە درووستبووە هەڵگێڕێتەوە و دەستبكاتەوە بە كۆبوونەوە گشتییەكانی بۆ كۆكردنەوەی جەماوەری دەنگدەر لە دەوری هەڵمەتی هەڵبژاردنەكەی. لەكاتێكدا پێشتر بەهۆی بەرزبوونەوەی بەركەوتنی هاوڵاتیانی وڵاتەكەی بە كۆرۆنا پێشبڕكێكانی بانگەشەی هەڵبژاردنەكانی كەمكردەوە، بەڵام وتەكانی ئەم دواییەی سەرۆك گۆڕا، ترەمپ ئەگەر بریاڕبدات ئەگەری هەیە بارودۆخەكە خراپتر بێت پیش ئەوەی باش بێت.
لەلایەكی دیكەوە، ترەمپ لەم كۆتاییدا داوای لە هاوڵاتیانی وڵاتەكەی كرد پەیوەست بن بە بەستنی كەمامەوە، هەروەها كۆنگرەی گەورەی نیشتمانی پارتی كۆمارییەكانی هەڵوەشاندەوە كە بڕیار بوو لە مانگی داهاتوو لە ویلایەتی فلۆریدا ببەسترێت بەمەستی دیاریكردنی ترەمپ بە فەرمی وەك پاڵێوراوی كۆمارییەكان بۆ هەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتی ئەمەریكا.
لەبەرانبەردا جۆ بایدنی تەمەن 77 ساڵ كە ناسراوە بە ئەنجامدانی هەڵەی زۆری زمانەوانی بەشێكی زۆری بەرنامەی چالاكییەكانی هەڵوەشاندەوە بە هۆی زۆربوونی بڵاوبوونەوەی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا.
خ.غ