عیراقی
لە عیراق و هەرێمی كوردستان زۆرترین چاكبوونەوەی كۆرۆنا تۆماركرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی تەندروستی حكومەتی عیراق رایدەگەیەنێت، لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوو، ژمارەی چاكبووەكانی كۆرۆنا زۆرتربووە لەوانەی كە تووشی ڤایرۆسەكە بوون، لە شاری سلێمانیش زۆرترین چاكبوونەوە هەبووە.
لە راگەیەندراوێكی ئەو وەزارەتە هاتووە "لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوو لە شارەكانی عیراق پشكنین بۆ 16 هەزار و 922 هاوڵاتی كراوە و دەركەوتووە دوو هەزار و 747 كەس تووشی ڤایرۆسەكە بوون، هەر لەو ماوەیەدا سێ هەزار و 918 كەس لە ڤایرۆسەكە چاكبوونەتەوە لە عیراق و هەرێمی كوردستان و زۆرترین چاكبوونەوەش لە سلێمانی بووە".
لە شاری بەغدا و كەربەلا و كەركوك و دیالە و واست و بەسرەو بابل و زیقار و موسەنا زۆرترین تووشبوو بە كۆرۆنا تۆماركراوە لەو ماوەیەداو 77 هاوڵاتیش گیانیان لە دەستداوە.
ه،ع