تەندروستی

چۆن پێستمان بپارێزین لە چرچ بوون

مەودا میدیا - سلێمانی |


چۆن پێستمان بپارێزین لە چرچ بوون
مەودا میدیا-

چرچبوون دۆخێکی سروشتییە بۆ پێست بە پێی گەورەبوونی تەمەنەوە، چەند تەمەنمان گەورەتربێت چرچی دەم و چاومان و پێستمان زیاتر دەبێت.

دكتۆرە گەشین كەمال، پزیشكی پسپۆڕی جوانكاری و نەخۆشییەكانی پێست دەڵێت "بۆ چرچبوونی پێست چەند نیشانەیەک دەردەکەوێت وەک ھێڵی ورد لە چواردەوری چاوو دەم و لوت و ناوچەوان و مل، لەگەڵ خاوبونەوەی پێستی دەست، بەڵام ئەم نیشانانە جێگای بێ ئومێدی نییە چونکە بەم رێگانە دەتوانین رێگری بکەین لە زوو چرچبوونی پێست و خۆپارێزی لە پیربوونی پێشوەختە".

ئەم رێکارانە گرنگن بۆ چرچ نەبوونی پێستمان:
١- خوادنەوەی ئاوی زۆر رۆژانە پێست تازە دەکاتەوەو شێداری دەکات.
٢- دورکەوتنەوە لەو جوانکارییانەی کە بۆ میکیاج بەکاردەھێنرێت، تایبەت ئەو جۆرانەی کحولیان تێدایە.
٣- بەکارھێنانی کرێمی پاراستنی پێست، تایبەت ئەو جۆرانەی کە رۆنی سروشتییان تێدایە.
٤- لەچاوکردنی چاویلکەی بەرخۆر لەکاتی رووبەڕووبوونەوە لەگەڵ تیشکی خۆردا.
٥- بەکارھێنانی نەرمکەرەوە بۆ پێست تایبەت دوایخۆشتن و دەم وچاوشتن و دەست شتن.
٦- بەکارھێنانی دژەخۆر لە کاتی چونەدەرەوە لە ماڵەوە.

ئەم خوادنانە بەسودن بۆ رێگریکردن لە چرچ بوونی پێست:
١- بیبەری سور
٢- ئاوی میوەی پرتەقاڵ
٣- گوێز.
٤- بادام
٥- سەوزە
٦- ماسی چەور
٧- میوە ترشەکان
٨- پاقلەمەنییەکان

ھۆکارەکانی چرچ بوونی پێست:
١- پیسبوونی ژینگە
٢- بەرکەوتنی زۆری پێست بە تیشکی خۆر
٣- کەمی ڤیتامین د
٤- بەکارھێنانی میکیاج بە شێوەی بەردەوام
٥- گۆڕینی کەرەستەکانی جوانکاری و میکیاج بە شێوەی بەردەوام
٦- جگەرەکێشان.

ه،ع

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب