عیراقی

عیراق وەڵامی توركیا دەداتەوە و ڤیزە بە هاوڵاتییەكانی نادات

مەودا میدیا - سلێمانی |


عیراق وەڵامی توركیا دەداتەوە و ڤیزە بە هاوڵاتییەكانی نادات
مەودا میدیا-

حكومەتی عیراقی بڕیاریدا پێدانی ڤیزە بە هاوڵاتیانی توركیا لە دەروازە سنورییەكانەوە رابگرێت، بۆ وەرگرتنی ڤیزەش هەر هاوڵاتییەكی توركیا ناچار دەبێت بگەڕێتەوە بە باڵیۆزخانە و كونسوڵخانە عیراقییەكان، ئەو بڕیارەش وەك كاردانەوە بوو بەرانبەر بڕیارەكەی توركیا كە پێشتر پێدانی ڤیزەی بە هاوڵاتییە عیراقییەكان لە دەروازە سنوورییەكانەوە راگرت .

وەزارەتی دەرەوەی عیراق لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند لایەنی توركی كاركردنیان بەو یاداشتی لێكتێگەیشتنە راگرتووە كەوا لە ساڵی 2009ەوە لەلایەن هەردوو وڵاتدا واژۆكرابوو بەشێوەیەك كە رێگە دەدرا بەهەر هاوڵاتییەكی ئەو دوو وڵاتە لەڕێگەی سنوورەكانەوە ڤیزە وەرگرن بەبێ گەڕانەوە بۆ باڵیۆزخانە و كونسوڵخانەكان. 

هەروەها ئەوەشی راگەیاندووە كە حكومەتی توركی كاركردنی بەو یاداشتەی راگرتووە و حكومەتی عیراقیش وەك مامەڵەی هاوشێوە بڕیاریداوە هەمان مامەڵەی توركیا لە گەڵ هاوڵاتییەكانی ئەو وڵاتەدا بكات.

وەزارەتی دەرەوەی عیراق ئاماژەی بەوەشكردووە باڵیۆزخانەی عیراق لە ئەنقەرە بڕیارەكەی داوە بەلایەنی بەرپرس لە توركیا، هەروەك چۆن باڵیۆزخانەی توركیا بریارەكەی راگەیاند. لەئێستاشدا گفتۆگۆكان  لەنێوان هەردوولادا دەستپێكردووە بۆ چارەسەركردنی ئەو كێشەی نێوانیان.

جێگەی ئاماژەیە، ساڵانە بە دەیان هەزار هاوڵاتی لەنێوان هەردوولادا هاتوچۆ دەكەن، بەڵام بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا هاتوچۆی نێوان ئەو دوو وڵاتە زۆر كەمیكردووە.

خ.غ

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان