عیراقی

لە عیراق و هەرێمی كوردستان نزیكەی دوو هەزار و 400 تووشبووی كۆرۆنا چاكبوونەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە عیراق و هەرێمی كوردستان نزیكەی دوو هەزار و 400 تووشبووی كۆرۆنا چاكبوونەوە
مەودا میدیا-

بەپێی ئامارەكانی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی عیراق، دوو رۆژە رێژەی چاكبوونەوەی كۆرۆنا لە عیراق و هەرێمی كوردستان زیاتر بووە بەراورد بە رۆژانی رابردوو.

لە راگەیەندراوێكی ئەو وەزارەتە هاتووە "لە 24 كاتژمێری رابردوو لە شارەكانی عیراق پشكنین بۆ 18 هەزار و 556 هاوڵاتی كراوە و دەركەوتوو دوو هەزار و 968 هاوڵاتی تووشی ڤایرۆسەكە بوون و لە بەرانبەردا دوو هەزار و 399 هاوڵاتیش لە ڤایرۆسەكە چاكبوونەتەوە لە سەر ئاستی عیراق و هەرێمی كوردستان".

لە شاری بەغدا و سلێمانی و هەولێر و كەربەلا و كەركوك و دیالە و واست و بەسرە و میسان و بابل و دیوانییە و موسەنا زۆرترین تووشبوون بە كۆرۆنا تۆماركراوە و هەر لەو ماوەیەشدا 68 هاوڵاتی بە ڤایرۆسەكە گیانیان لە دەستداوە.

ه،ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان