ئابووری

پارەی كارەبای موەلیدە بۆ مانگی حەوت دیاریكرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


پارەی كارەبای موەلیدە بۆ مانگی حەوت دیاریكرا
مەودا میدیا-

كۆمەڵەی موەلیدە ئەهلییەكانی سلێمانی رایدەگەیەنێت، داوا لە خاوەن موەلیدەكان دەكەین سبەی پێنجشەممە، لای موەلیدەكانیان بن بڕی پێدانی كاتژمێرەكانی كارەبا بۆ مانگی حەوت دیاری دەكرێت، خاوەن موەلیدەیەكیش دەڵێت بۆ یەك ئەمپێر بڕی حەوت هەزارەو بەپێی ناوچەكانیش دەگۆڕدرێت.

سبەی پێنجشەممە، بڕی كاتژمێرەكانی پێدانی كارەبای موەلیدەكان بۆ مانگی تەمووز دیاریدەكرێت، خاوەن موەلیدەیەكیش بە مەودا میدیای راگەیاند "بۆ مانگی حەوت كارەبای زیاتر دراوە بە هاوڵاتییان و پارەی زیاتر وەردەگیرێت".

ئەو خاوەن موەلیدەیە وتیشی "بۆ هەر ئەمپێرێك لە دەوروبەری حەوت هەزار دینار دیاریدەكرێت، بەڵام لە موەلیدەی ناوچەیەك بۆ ناوچەیەكی تر گۆڕانكاری بەسەر ئەو ئەو نرخە دێت".

مانگی رابردوو بەهۆی كەمتر پێدانی كارەبای موەلیدە، بڕی پارەی ئەمپێرەكانی كارەبا كەمتر بوو بەڵام بۆ مانگی تەمووز كارەبای نیشتمانی كەمتر دراوە بە هاوڵاتییان و پارەی موەلیدە زیاتر بووە.

ه،ع

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان