کوردستانی

ئەو شۆفێرەی دای لە ژنێک و هەڵهات دەستگیرکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەو شۆفێرەی دای لە ژنێک و هەڵهات دەستگیرکرا
مەودا میدیا-
دوای ئەوەی ئەمڕۆ چوارشەممە، شۆفێرێک لە ژنێکیداو هەڵهات، پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایدەگەیەنێت، ئەو شۆفێرە لەلایەن ھێزەکانی پۆلیسەوە دەستگیرکرا.

لە راگەیەندراوێکی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی هاتووە "ئەمڕۆ  لەشەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود، نزیک سیتییەکانی گۆیژە، ئۆتۆمبێلێک لەئافرەتێکی داو دواتر ھەڵھات، دوای گەیشتنی ھێزەکانی پۆلیس و تیمە فریاگوزارییەکانی دیکە بۆ شوێنی رووداوەکە، ژنەکە گەیەندرایە نەخۆشخانە، بەڵام بەھۆی سەختی برینەکەیەوە گیانیلەدەستدا".

باس لەوەشکراوە "دواتر ھێزەکانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لێکۆڵینەوەکانیان دەستپێکرد بۆ دۆزینەوەی شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە، توانرا لەماوەی کەمتر لە دوو کاتژمێردا لەلایەن مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی ئازادییەوە ئۆتۆمبێلەکە بدۆزرێتەوەو شۆفێرەکەش دەستگیر بکرێت"٠

ئەوەشخراوەتەڕوو "لەئێستادا تۆمەتبارەکە بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە راگیراوەو لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بەردەوامە".

ە،ع
Qaiwan
Qaiwan