کوردستانی
كچێك گیانی لە دەستدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەهۆی رووداوێكی هاتوچۆ لە نێوان دوو ئۆتۆمبێل لە سەر رێگای سەرەكی چوارقوڕنە-بۆسكێن لە سنوری ئیدارەی راپەڕین، بەهۆیەوە كچێكی گەنج گیانی لە دەستدا.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین بڵاویكردەوە "دوای ئەوەی هێزەکانمان لە بنکەی پۆلیسی بیتوێن ئاگادارکرانەوە لە بوونی رووداوێکی هاتوچۆ لە جۆری پێکدادان لە نێوان دوو ئۆتۆمبێلی جۆری ئۆپڵ و نیسان پیک ئاپ، لەسەر رێگای سەرەکی نێوان چوارقوڕنە-بۆسکێن، بەهۆیەوە كچێكی گەنج گیانی لە دەستداوە".
ئەوەش باسكراوە "ئەو كچە ناوی(ح،ص،م) تەمەنی 22 ساڵەو لە دانیشتوی شاری هەولێر کە سەرنشینی ئۆتۆمبێلی ئۆپڵەكە بووە لە رووداوەکە گیانی لە دەست داوە، دوای ئەنجامدانی توێکاری بۆ تەرمەکەی لە پزیشکی دادوەری رانیە، ڕادەستی کەسوکاری کرایەوە".
ئەوەش خراوەتەڕوو "لە رووداوەکەشدا سێ کەسی تر بریندار بوون کە شۆفێری ئۆتۆمبێلی ئۆپڵەکە و سەرنشینێکی ئۆپڵەکە لەگەڵ شۆفێری پیک ئاپەکەن، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە کراوەتەوە و لێکۆڵینەوە بەردەوامە".
ه،ع