ئابووری

نرخی نەوت بەرزبووەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


نرخی نەوت بەرزبووەوە
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ پێنجشەممە، نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان بەرزبوونەوەی تۆماركرد، دوای ئەوەی بۆ ماوەی چەند رۆژێك بەشێوەیەكی كەم دابەزینی تۆماركرد.

ئەمڕۆ نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت بە 44 دۆلار و 5 سەنت مامەڵەی پێوەكراوە و بەراورد بە چەند رۆژی رابردوو بەرزبوونەوەی تۆماركردووە، هەروەها نەوتی خاوی ئەمەریكی دابەزینی تۆماركردووە و یەك بەرمیل بۆ 41 دۆلار و 19 سەنت دابەزیووە.

بەرزبوونەوەی و دابەزینی نرخی نەوت كاریگەری راستەوخۆ دەكاتە سەر داهاتی هەرێمی كوردستان بەو پێیەی پشت بە فرۆشی نەوت دەبەستێت بۆ دابینكردنی مووچەی فەرمانبەران.

لە دوای بڵاوبوونەوەی نەخۆشی ڤایرۆسی كۆرۆنا، نرخی نەوت لە 60 دۆلارەوە دابەزینی دەستپێكرد و لە مانگی نیسانی ئەمساڵ بەشێوەیەكی چاوەڕواننەكراو دابەزینی تۆماركرد و یەك بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریكی بۆ خوار دۆلارێك دابەزینی تۆماركرد و نەوتی برێنتیش بۆ یەك بەرمیل گەیشتە 15 دۆلار.

ه،ع
Qaiwan
Qaiwan