تەندروستی

لە رۆژانی جەژندا پابەندی ئەم رێنماییانە بە

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە رۆژانی جەژندا پابەندی ئەم رێنماییانە بە
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

د. بیلال عومەر، پزیشکی پسپۆڕی دەرمان لە بابەتێکیدا کە بە تایبەت بۆ مەودا میدیا ناردووە باس لەو رێنماییانە دەکات کە پێویستە لە رۆژانی جەژندا هاوڵاتییان پابەندبن پێوەیە، ئەوانیش:

1-ئامادەبوونمان لە نوێژی جەژندا بە پێی رێنماییەکان و پاراستنی دووری نێوانمان (1مەتر), تەوقە و ماچەکان هەڵدەگرین بۆ دوای کۆرۆنا، بەکارهینانی ماسک لە کاتی پێشوازی لە میوان یان لە کاتی سەردانی کردنی دۆست و ئازیزانت  و خۆشەویستیت بۆ ئازیزانت پاراستنیانە، بۆیە هەم خۆمان ئەپارێزین..هەم ئازیزانمان بە سەر دەکەینەوە.

2-گەڕان و قەرەباڵخی کەم کەینەوە ..دوورکەوینەوە لە گەڕانی بەکۆمەڵ دوور کەوتنەوە لە قەرەباڵخی سەرقەبران (ئازیزانمان خۆش دەوێ، پاراستنی خۆت ئاسودەیی ئەوانە)،،شاریی یاری مناڵان.

3-قوربانیکردنەکانمان با بەشیوەیەکی تەندروست بێت،،وا باشترەلە قەسابخانەدا بێت, ئەگەر خۆشمان کردمان با دوور بێت لە قەرەباڵخی و پاراستنی مەرجی تەندروستی (دەستکێش و دەمامک)هۆکارە بۆ ئەوەی گۆشتێکی تەندروست پیشکەشی ئازیزەکانت بکەیت
 
4-دانانی کهولی 70% لە بەردەرگا وە پێشکەش کردنی ماسک لە گەڵ چوکلێت دا ئەکەینە نەریتێک لەم جەژنەدا (خۆمان خۆشدەوێ -تۆشمان خۆشدەوێ).

5-پێشکەشکردنی خواردنەوەکان (شەربەت ،ئاو،چا) لە پەرداخی سەفەری و راستەوخۆ فڕێدانیان پاش بە کارهێنان.

6-خۆپاراستن لە تیشکی گەرمی هەتاو خۆدانە بەرئامێری فێنک کەرەوە راستەوخۆ، هەروەها بەتەمەنەکان ونەخۆشەکانمان وەک بیلبیلەی چاومان بپارێزین بە تێکەڵ نەبوونیان.

7-ئەگەر هەستمانکرد نەخۆشین با کەس سەردانمان نەکات و سەردانی کەسیش ناکەین.

8-بە هۆی سەرقالبوونی پێش جەژن کاتمان نەبووە بۆ مناڵەکانمان بۆیە خۆشەویستی دەکەینە جەژنانە بۆ مناڵان و ئازیزانمان لە جێی پارە، چونکە پارە یەکێکە لە هۆکارەکانی گواستنەوەی ڤایرۆسی سارس کۆڤ2 ، بۆماوەی 3 کاتژمێر لە سەری دەمێنێتەوە.

9-لەکاتی سەردانی ئازیزانماندا هەوڵبدەین کەم بمێنینەوەوپابەند بین بە پاراستنی دووری نێوانمان, هەروەها باشترە پێشوازی کردنمان لە ئازیزانمان لە شوێنی کراوەدا بێت نە ک داخراو.

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب