تەندروستی

جەژن و خواردنی قەیسی و سوودەکانی

مەودا میدیا - سلێمانی |


جەژن و خواردنی قەیسی و سوودەکانی
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

لەشکر حامید، ئەندازیاری خۆراک لە بابەتێکیدا باس لە خواردنی قەیسی دەکات لە جەژندا و سوودەکانی دەخاتەڕوو ئاماژەی بەوەکردووە، قەیسی لە كۆمەڵگەی ئێمە زیاتر لە جەژن و بۆنەكان بایەخ بە خواردنی قەیسی دەدرێت، قەیسی ووشككراوە یەكێكە لە میوە وشكراوە زۆر بە سوودەکان.

ئەوەشی خستووەتەڕوو "قەیسی لە كۆمەڵگەی ئێمە زیاتر لە جەژن و بۆنەكان بایەخ بە خواردنی قەیسی دەدرێت، قەیسی ووشككراوە یەكێكە لە میوە وشكراوە زۆر بە سوودەکان کە کوردەواری دا وەکو هێمای جەژن تەماشا دەکرێت کە ئەمەش بنەمای زانستی هەیە بە هۆی زۆری سودەکانی بۆ جەستەی مرۆڤ کە دەبێتە هۆی کەم کردنەوەی زیانەکانی ئەو خۆراکانەی لە جەژن دا دەخورێت بە تایبەتی خواردنی بڕێکی زۆر برنج و چەوری و شیرینی و سوێری و شەبەتە دەست کردەکان و خواردنەوە گازی یەکان، بۆیە زۆر گرنگە بۆ خواردنی جەژن قەیسی بخۆین لەبەرئەوەی کۆلستڕۆڵی تێدانییە رێژەیەکی باش پۆتاسیۆمی تێدایە کە کاریگەری باشی هەیە بۆ مێشکی مرۆڤ هەروەها دەوڵەمەندە بەڕیشاڵەکان پەکتین و سلیلۆز کە هەرس ئاسان دەکات و بۆ کۆڵۆن باشەو قەبزی ناهێڵێت،قەیسی ڕێژەیەکی باش ڤیتامینەکانی تێدا یە بە تایبەتی ڤیتامین A ,C,B6".

باسی لەوەشکردووە "قەیسی رێژەیەکی باشی کانزاکانی تێدایە مادەی دژە ئۆکسێنی تێدا یە لەگەڵ دژە هەوکردنی تێدا یە هاوسەنگی ڕێژەی شەکر لە خوێن دا ڕادەگرێ جەستە پاک دەکاتەوە لە کۆلستڕۆڵە زیان بەخشەکان ڕێگرە لە زیادبوونی کێش و ماسولکەکان بەهێز دەکات بۆیە زۆر گرنگە لە جەژن دا قەیسی بخۆین".

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە