کوردستانی
شاندی هەرێمی کوردستان دەچێتەوە بەغدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بڕیارە لە دوای پشووەکانی جەژن شاندی دانوستانکاری حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا بکاتەوە بەمەبەستی گەیشتن بە رێککەوتنی کۆتایی لەبارەی بودجە و مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم.
بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا، بڕیارە لە دوای پشووەکانی جەژن شاندی دانوستانکاری حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم سەردانی بەغدا بکاتەوە بۆ گەیشتن بە رێککەوتنی کۆتایی لەگەڵ بەغدا.
ئەمەش لەکاتێکدایە، لە ماوەی رابردوودا چەندین جار شاندی هەرێم چوونەتە بەغدا، بەڵام نەگەیشتوونەتە رێککەوتنی کۆتایی لەبارەی ناردنی بودجە بۆ هەرێمی کوردستان، لەبەر ئەوەی مەرجی بەغدا بۆ رێککەوتن لەگەڵ هەرێمی کوردستان قورسە داوای هەموو داهاتی نەوت و خاڵە سنوورییەکان دەکات.
هەروەها پێشتر، زیاد جەبار، سەرۆکی لیژنەی دارایی و کاروباری ئابووری لە پەرلەمانی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "بەپێی ئەو خاڵانەی وەزیری ھەرێم بۆ دانوستان لە لەگەڵ بەغدا لە کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان خستیەڕوو ئەگەرێکی بەهێز هەیە بەزووترین کات بەغدا و هەرێم بگەنە رێککەوتنی کۆتایی".
س.س