کوردستانی
ئۆتۆمبێلێک بە چوار سەرنشینەوە لە بەرزاییەک کەوتە خوارەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەود میدیا- سازگار ئەحمەد
ئێوارەی ئەمڕۆ لەسەر ڕێگای دەربەندیخان - گوندی ژاڵەناو ئۆتۆمبێلێک لە بەرزاییەکەوە بەربووەوە بۆ ناو رووباڕی سیروان، بەهۆی رووداوەکەوە 4 کەس بەسەختی برینداربوون و زیانێکی مادی زۆریش بەر ئۆتۆمبێلەکە کەوتووە.
رێژەن بورهان، بەڕێوەبەری هاتوچۆی دەربەندیخان بە مەودا میدیای راگەیاند "ئێوارەی ئەمڕۆ 31ی تەموز 2020 لە رووداوێکدا ئۆتۆمبێلێک لەسەر رێگای دەربەندیخان - گوندی ژاڵەناو بەربوونەوەوە بۆ ناو رووباری سیروان، بەو هۆیەوە 4 کەس بەسەختی برینداربوون".
ئاماژەی بەوەشکرد "زیانێکی زۆری مادی بەر ئۆتۆمبێلەکەش کەوتووە، هەروەها هۆکاری رووداوەکە بەهۆی خێرای لێخوڕینەوە کۆنترۆڵی لەدەستداوە و بەربووەتەوە بۆ ناو رووباری سیروان لە رێگای گوندی ژاڵەناو نزیک فەرعی کۆمپانیای رووناکی لەسەر بەرزایی ژاڵەناو".
بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا، ئەو کەسابەی برینداربوون چوار گەنجن، دووان لەو گەنجانەی کە بریندارن باری تەندروستییان ناجێگیرە لە ئێستادا لە نەخۆشخانەن بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر.
س.س