ئابووری

نرخی نەوت بەرزبووەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


نرخی نەوت بەرزبووەوە
مەودا میدیا-

ئێوارەی ئەمڕۆ جارێکی دیکە نرخی نەوت لە بازاڕەکاندا بەرزبووە بەشێوەیەکی باش، کە ئەمەش کاریگەریەکی باشی دەبێت بۆ بووژاندنەوەت ئابووری بەشێک لە وڵاتان، چونکە ماوەیەکی زۆرە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە نرخی نەوت بە بەردەوامی لە ئاستێکی نزمدایە.

بەپێی ئەو نرخانەی ماڵپەڕی فاکس نیوز تودەی بڵاویکردووەتەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ نرخی نەوتی برێنت بە رێژەی لە 1% بەرزبووەوە، بە جۆرێک نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت  43 دۆلار و 15 سەنتە.

هەروەها، نرخی نەوتی خاوی ئەمریکی بە رێژەی لە 1% بەرزبووەوە، بە جۆرێک نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی  40 دۆلار و 10 سەنت.

س.س