عیراقی
مستەفا کازمی وادەی هەڵبژاردنی پێشوەختەی دیاریکرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرۆک وەزیرانی عیراق رۆژی 6ی حوزەیرانی 2021ی دیاریکرد بەمەبەستی هەڵبژاردنی پێشوەختە لە عیراقدا، کە لەو هەڵبژاردنەدا حکومەت و پەرلەمانی نوێی عیراق هەڵدەبژێرێت.
مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عیراق لەمیانەی پێشکەشکردنی وتەیەکیدا رایگەیاند "رۆژی 6ی حوزەیرانی 2021 هەڵبژاردنی پێشوەختە لە عیراق ئەنجام دەدرێت"، هەروەها داواشی لە ئەنجومەنی نوێنەران دەكەین كەیاسای هەڵبژاردنەكان ئاڕاستەی سەرۆك كۆمار بكات.

راشیگەیاند "لێكۆڵینەوەیەكی دادپەروەرانە بۆدەرخستنی راستییەكان و دادگایكردنی تاوانكاران و رادەستكردنیان بەدادگا دەكەین و بەهیچ شێوەیەكیش سازش لەسەر ئەوكارەناكەین، تاوەكو ماف بۆ خاوەنەكەی دەگەڕێنینەوە".
ئەوەشی خستەڕوو "سورین لەسەر ئەوەی لەقۆناغی یەكەمدا گفتوگۆی ستراتیژی لەگەڵ ئەمریكا ئەنجام بدەین ، هەروەها رووبەروی ململانێ ئەمنییەكان بوینەوە و هەوڵی ئەوەشمناداوە عێراق بەدوربخەین لەململانێیە نێودەوڵەتییەكان.
ئاماژەی بەوەشکرد "دەبێت وەرەقەیەكی سپی بكەینە نێو پرۆژەكانمانەوە بۆچارەسەركردنی دووقەیران كەئەوانیش گەنجانی بێكار و بوژاندنەوەی بازاڕ".
س.س