عیراقی
قەیس خزعەلی ئەمەریکا رەخنەباران دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق باسی لەوە دەکات ئەمەریکا تا ئێستا خزمەتی بە عیراقییەکان نەکردووە و روونیشیداکاتەوە ئەمەریکا هەوڵ دەدات پێداویستییەکانی عیراق وەک ئامرازێک بۆ مسۆگەربوونی ئامانجەکانی بەکاربێنێت.
قەیس خزعەلی، ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق لە وتاری جەژنانەیدا دەڵێت " ئەمەریکا هەوڵ دەدات پێداویستییەکانی عیراق وەک ئامرازێک بۆ مسۆگەربوونی ئامانجەکانی بەکار بێنێت" و دەشڵێت "ئەمەریکا تا ئێستا خزمەتی بە عیراقییەکان نەکردووە".
.
باس لەوەش دەکات "حکومەتی عیراق دەبێت ئەو رێککەوتنە تەواو بکات کە حکومەتی پێشوو لە گەڵ کۆمپانیا زیمینس ی ئەڵمانیا واژۆی کردووە".
ئاماژەی بەوەش کرد "پارەیەکی زۆر بۆ هاوردەکردنی کارەبا لە هەرێمی کوردستانەوە تەرخان دەکرێت و دیارە کە ئەمەش سێ هێندەی هاوردەی کارەبایە لە رێگای کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە".
ک.ر