جیهانی
توركیا توڕەیە: ئەمەریكا رێككەوتننامەی نەوتی لەگەڵ رۆژئاوای كوردستان واژۆ دەكات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەركردەكانی كورد لە رۆژئاوای كوردستان خۆشحاڵی خۆیان دەردەبڕن بە رەزامەندبوونی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا بۆ واژۆكردنی رێككەوتنی لەگەڵ مەزڵوم عەبدی، سەركردەی باڵای هەسەدە بۆ دەرهێنان و وەبەهێنانی نەوت لە رۆژهەڵاتی فورات، ئەوەش دەڵێن "هەنگاوێكە بۆ دانپێدانان بە بەڕێوەبەرێتی خۆسەر و گرەنتی مانەوەی سوپای ئەمەریكا لەو ناوچە كوردییانە".
لیندزی گراهام، سیناتۆری ئەمەریكیی نزیك لە دۆناڵد ترەمپ لەمیانەی دانیشتنێكی كۆنگرێسی ئەمەریكا كە تیایدا مایك پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوە ئامادەی بوو رایگەیاند "مەزڵوم عەبدی پێی راگەیاندووم كە رێككەوتنێكیان لەگەڵ كۆمپانیایەكی ئەمەریكی بۆ دەرهێنانی نەوت واژۆ كردووە، هەروەها مایك پۆمپیۆش وتی كە لەو رووەوە پشتیوانی بەڕێوەبەرێتی خۆسەر دەكات".
رێككەوتننامەی دەرهێنانی نەوت لە رۆژئاوای كوردستان بەشێوەیەكی راستەوخۆ و بێ گەڕانەوە بۆ حكومەتی سوریا لەنێوان كۆمپانیای "دەلتا كرێسنت ئێنێرجی" و "بەڕێوەبەرێتی خۆسەر" واژۆكرا، بەپێی رۆژنامەی شەرقولئەوسەتی لەندەنی هاتووە "بەرپرسانی كورد ئەو رێككەوتننامەیە بە گرنگ و هەنگاوێك بۆ دانپێدانان بە بەڕێوەبەرێتی خۆسەر دەزانن".
لەلایەكی دیكەیشەوە بەرپرسانی كوردی رۆژئاوای كوردستان رایانگەیاندووە "ئەو رێككەوتننامەیە ترس لە ئەگەری پاشەكشەی سوپای ئەمەریكا بەشێوەیەكی لەناكاو لە رۆژهەڵاتی فورات كەمدەكاتەوە".
هاوكات شەرقولئەوسەت ئەوەشی راگەیاندووە "چاوەڕوان دەكرێت ئەو هەنگاوەی واشنتۆن توركیا توڕە دەكات لەو رووەوەی توركیا ترسی لە دروستكردنی كیانێكی كوردی لەو ناوچەیە هەیە، هەروەها هەڵوێستی بەڕێوەبەرێتی خۆسەری كوردی لە گفتوگۆكانی لەگەڵ حكومەتەكەی بەشار ئەسەد بەهێز دەكات".
خ.غ