تەندروستی

هۆکارەکانی نەزۆکی لای ژن و پیاو

مەودا میدیا - سلێمانی |


هۆکارەکانی نەزۆکی لای ژن و پیاو
مەودا میدیا-

د. هاژە جەلال تۆفیق, پسپۆڕی نەخۆشیەکانی ژنان و مناڵبوون و نەزۆکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک دەنووسێت و دەڵێت نەزۆکی مانای نەتوانینی دوو ھاوسەر بۆ درووستکردنی کۆرپە لە پاش یەک ساڵ لە ھەوڵدان دەشڵێت سێ هۆکاری سەرەکی هەیە کە ژن و پیاوێک نەیانتوانی منداڵیان ببێت.

هۆکارەکان:
یەکەم: نەزۆکی لە ژناندا
- کێشەی نەبوونی ھێلکە یاخوود دانەبەزینی مانگانەی ھێلکە کە دەگەڕێتەوە بۆ کێشەی ھۆڕمۆنێ بەھۆی کیسی وردی ھێلکەدانەوە یاخوود تێکچوونی ھۆرمۆنی شیر و ھۆرمۆنی غودە یان نائومێدی پێش وەخت، ھەروەھا کێشی زۆر لاواز یاخوود زۆر قەڵەویش دەبێتە ھۆی تێکچوونی ھۆڕمۆنەکان یان
 - تەمەن لەسەروو ٤٠ ساڵەوە.
- دڵەڕاوکێ.
- ناتەواوی لە شێوەی ڕەحمدا بەھۆی زگماکی یاخوود بوونی گرێی گەورە لە ڕەحمدا.
- گیرانی بۆری ھێلکەدانەکان بەھۆکاری:-
- ھەوکردنی درێژخایەن.
 - نەشتەرگەری ڕیخۆڵە کوێرە، کیسی ھێلکەدان و منداڵبوون.

دووەم: نەزۆکی پیاوان
- نەبوونی توانای سەرجێی.
- ناتەواوی لە ژمارە و شێوە و چالاکی سپێرمدا.

سێیەم: ھۆکاری نەزانراو.
ک.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن


News

ئیتر براکان دەستی یەکتر ناگرن

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە



News

رێنوسی تابلۆی ئۆتۆمبێلەكانی هاتوچۆی هەرێم هەڵەن

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش