تەندروستی

توشبووانی كۆرۆنا 18 ملیۆنی تێپەڕاند

مەودا میدیا - سلێمانی |


توشبووانی كۆرۆنا 18 ملیۆنی تێپەڕاند
مەودا میدیا-

تووشبووانی كۆرۆنا لە جیهان بەخێرایی بەرزدەبێتەوە، ژمارەی توشبووان 18 ملیۆن كەسی تێپەڕاندووە.

بەپێی دوایین داتاكانی پەیوەست بە تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ"كۆڤید19" لە جیهان، تا ئێستا 18 ملیۆن و 33 هەزار و 279 كەس لە جیهان تووشی ئەو پەتایە بوون،لەو ژمارەیەش 11 ملیۆن و 338 هەزار و 894 كەس چاكبوونەتەوە، 689 هەزار و 70 كەسیش بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیان لەدەستداوە.

بەشێوەیەكی گشتی مردن بە كۆرۆنا بەرزبووەتەوە بۆ %6 ، لە كۆی ژمارەی توشبووانیش لە جیهان زیاتر لە شەش ملیۆن كەسیان نیشانەكانیان تێدا چالاكە، زیاتر لە 65 هەزار كەسیش لە ئێستادا باری تەندروستییان ناجێگیرە".

تا ئێستاش ئەمەریكا لە ژمارەی توشبووان بە كۆرۆنا لە ریزبەندی یەكەمدایە،  زیاتر لە چوار ملیۆن و700 هەزار كەس لەو وڵاتە تووشی كۆرۆنا بوون، دوای ئەویش بەرازیل بە پلەی دووەم دێت و زیاتر لە دوو ملیۆن و 700 هەزار كەس تووشی ڤایرۆسەكە بوون، هیند پلەی سێیەمی گرتووە و تا ئێستا ملیۆنێك و 700 هەزار كەس تووشی كۆرۆنا بوون، رووسیاش پلەی چوارەمی هەیە و نزیكەی 900 هەزار كەس تووشی كۆرۆنا بوون، باشوری ئەفریقیاش تا ئێستا 503 هەزار توشبووی هەیە و لە پلەی پێنجەمدایە.

س.ج

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان