عیراقی
داعش دۆخی كەش و هەوا و كۆرۆنای بۆ زیاتركردنی هێرشەكانی قۆستووەتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
فەرماندەیی پرۆسە هاوبەشەكانی سوپای عیراق رایگەیاند، ستراتیژیەتێكی نوێی گرتووەتەبەر بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش و شانە تیرۆریستییەكان، ئاماژەی بەوەشداوە رێكخراوی داعش بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما و دۆخی تەندروستی عیراقیان قۆستووەتەوە بۆ زیادكردنی هێرش و پەلامارەكانیان.
لەوبارەیەوە بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی هەواڵی عیراقی، وتەبێژی سەربازی فەرماندەیی پرۆسە هاوبەشەكانی سوپای عیراق رایگەیاندووە" لە چەند ناوچەیەك رێكخراوی داعش هەوڵدەدات بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما و دۆخی تەندروستی بقۆزێتەوە بۆ پەلاماری تیرۆریستی زیاتر، بەتایبەتیش لە ناوچە بیابانییەكان بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرماوە هێرشەكانی زیاتر كردووە".
وتیشی" داعش پێی وایە لەرێگەی شانە نوستووەكانی و بە زیاتركردنی هێرشەكانی، دەتوانێت دۆخی ئەمنیی عیراق بەتەواوی ئاڵۆز بكات".
وتەبێژی سەربازی فەرماندەیی پرۆسە هاوبەشەكانی سوپای عیراق، ئاشكراشیكرد" بەپشت بەستن بە زانیاری هەواڵگری سوپای عیراق ستراتیژییەتێكی نوێی گرتووەتەبەر بۆ بەرەنگاربوونەوەی شانە نوستووەكانی داعش".
س.ج