ئابووری

نرخی نەوت بەردەوامە لە بەرزبوونەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


نرخی نەوت بەردەوامە لە بەرزبوونەوە
مەودا میدیا-

دوو رۆژە نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان بەردەوامە لەبەرزبوونەوە، دوای ئەوەی بەهۆی هەڵكشانی ئامارەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا و كەمبوونەوەی چالاكییە ئابوریی و پیشەسازییەكان، لەچەند رۆژی رابردوودا نرخەكەی دابەزی.

ئەمڕۆ یەكشەممە 2ی ئابی 2020 نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت، لە بازاڕەكانی جیهان بە  43 دۆلار و  52  سەنت مامەڵەی پێوەكرا.

هەروەها نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی ئەمەریكی   بە 40  دۆلار و  27 سەنت مامەڵەی پێوەكرا.

ئاسایی بونەوەی دۆخی كۆرۆنا لە بەشێكی وڵاتان و بەردەوامی رێكەوتنی نێوان وڵاتانی ئۆپیك پڵەس، بە رای شارەزایان نرخی نەوت تا ماوەیەك بە جێگیری دەهێڵێتەوە.

 س.ج

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد