عیراقی
ئەو پۆلیسانەی سوكایەتیان بە مێردمنداڵێك كردبوو، فەرمانی دەستگیركردنیان بۆ دەرچوو
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی ناوخۆی عیراق لەراگەیەنراوێكیدا بڵاویكردەوە،لەسەر راسپاردەی سەرۆك وەزیرانی عیراق و لەسەر فەرمانی وەزیری ناوخۆی عیراق ئەفسەری هێزە ئەمنیەكانی پاراستنی یاساو تەواوی ئەو پۆلیسانەی دەستیان هەبووە لەسوكایەتیكردن بەو مێرد منداڵەی كە لەگرتەیەكی ڤیدیۆیدا بڵاوكراوەتەوە، دەست بەسەركراون.
رونیشكراوەتەوە لێكۆڵینەوەی تایبەت لەسەر ئەو رووداوە دەكرێت و هیچ پۆلیسێكی بەشدار لەو كارە بە بێ سزا رزگاری نابێت.
منداڵێكی بێ باوك، لە گرتەیەكی ڤیدیۆییدا دەردەكەوێت، كاتێك هێزێكی ئەمنیی دەوریان لێداوە، ئەتكی دەكەن و بەزۆر وایلێدەكەن قسەش بە دایكی بڵێت.
منداڵەكە ناوی محەمەدە، بە رووتی لەژێر بەزەیی هێزەكانی پارێزەری یاسایە ، بەڵام كەسیان بەزەییان پێیدا نایەتەوە، لەكاتی سووكایەتیپێكردن و قسەپێ ووتن و ئەتككردنی، خۆشیان ڤیدیۆی تۆماردەكەن.
س.ج