عیراقی

بەهۆی كۆرۆناوە كەربەلا شین گێڕان لە خۆ ناگرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەهۆی كۆرۆناوە كەربەلا  شین گێڕان لە خۆ ناگرێت
مەودا میدیا-

پارێزگاری كەربەلا رایگەیاند" بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، شاری كەربەلا لە ١٠ رۆژەی مانگی موحەررەم  و بە تایبەتی رۆژی (عاشورا) دا گەشتیارانی ئایینی قبوڵ ناكات.

بەپێی هەواڵێكی سۆمەریەنیوز، نەسیف خەتابی، پارێزگاری كەربەلا ئەوەشی خستووەتەڕوو" ئەم قەدەغەیە تا 13ی موحەررەم بەردەوام دەبێت و ئەمە بەپێی رای مەرجەعە ئاینییەكانی شیعەی عیراقیشە".
خەتابی تەئكید دەكاتەوە كە" هەركەس هاندەر بێت بۆ كۆبوونەوەكان رادەستی دەزگای داد دەكرێت".  

جێگای ئاماژەیە، شوێنكەوتووانی مەزهەبی شیعە لە دەستپێكی مانگی عەرەبی "موحەررەم" ەوە، بۆ یادی "شەهیدبوونی ئیمامی سێیەمی خۆیان"، مەراسیمی شینگێڕان بەڕێوەدەبەن و بۆ ئەمەش روو لە شاری كەربەلا دەكەن، كە مەزارگەی "حسێن بن عەلی‌ تێدایە" لەم ساڵانەی دواییشدا، سەدان هەزار كەس لە ئێرانەوە بەم بۆنەیەوە روویان لە كەربەلا دەكرد و شینیان دەگێڕا".

س.ج


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان