جیهانی
حەفتەر: لە 300 ساڵی رابردوودا تەنها شەڕ و خوێنڕشتنمان لە توركیا بینیوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
فەرماندەی سوپای نیشتمانی لیبیا، رایگەیاند، گەلی لیبیا لە ماوەی 300ساڵدا جگە لە كوشتن، شەڕ و فەتوا، شتێكیان لە توركیا نەبینیوە، هەڕەشەی ئەوەشی كرد سوپای توركیا و چەكدارانی لایەنگری توركیا، لە خاكی لیبیا وەدەربنێن.
خەلیفە حەفتەر، فەرماندەی سوپای نیشتمانی لیبیا، لەمیانی سەردانێكی بۆلای سەربازەكانی وتارێكی پێشكەش كرد و وتی" ئێمە داگیركاری قبوڵ ناكایەن، ئایا لە ماوەی 300 ساڵدا كە لیبیا لەژێر دەسەڵاتی عوسمانی دا بوو، هیچ شتێك جگە لە شەڕ، كوشتن و فەتوا هەبوو؟ بەڵێن دەدەین گەلی لیبیا لەدژی فراوانخوازیی و داگیركاریی دەوڵەتی توركیا دەوەستێتەوە و دەریان دەكات، ئامانجی سەرەكیمان دەركردنی ئەوانە".
حەفتەر وتیشی" ئەو چەكدارانەی هاتوونەتە لیبیا، پەروەردە كراون و بە پارە شەڕ دەكەن، وڵات و خانەوادەیان نیە، تەنها ناوی تیرۆریست پڕ بە باڵایانە".
س.ج