تەندروستی
وەزارەتی تەندروستی عیراق هەواڵێكی خۆشی لەسەر كۆرۆنا راگەیاند
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی تەندروستی عیراق، ئەمڕۆ یەكشەممە رایگەیاند، تا ئێستا 129 هەزار و 151 كەس لە عیراق تووشی كۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش 91 هەزار و 886 كەس چاكبوونەتەوە، بەوپێیەش لە %71 ی تووشبووانی كۆرۆنا لە عیراق چاكبوونەتەوە.
وەزارەتی تەندروستی عیراق، لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەشداوە"لە 24 كاتژمێری رابردوودا لە عیراق، 14 هەزار و 399 كەس پكشنینی كۆرۆنایان بۆ ئەنجامدراوە، بەوەش كۆی گشتی ئەوانەی لە عیراق تا ئێستا پشكنینی كۆرۆنایان بۆ ئەنجامدراوە گەیشتووەتە ملیۆنێك و 291 هەزار و 59 كەس".
وەزارەتی تەندروستی عیراق، چاكبوونەوەی دوو هەزار و 611 تووشبووی كۆرۆنای راگەیاندووە، كەبەشێكیان لە شارەكانی باشوری كوردستانن، ئەوانیش لە سلێمانی حەوت كەس و هەولێر 82 كەس، هەروەها دهۆك پێنج كەس و كەركوكیش 212 كەس".
هەر بەپێی راگەیەندراوەكەی وەزارەتی تەندروستی عیراق،" لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا، دوو هەزار و 447 كەس تووشی كۆرۆنا بوون، كە زۆربەیان لە بەغدان، لەو ژمارەیەش 202 تووشبوویان لە هەولێر و 49 یان لە دهۆك و 26 یان لە سلێمانی، لە كەركوكیش 102 تووشبوو دەستنیشانكراون".
هەر لەماوەی ئەو 24 كاتژمێرەدا، وەك وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاماژەی پێداوە، 63 كەسی دیكە بە كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە، كە ئەم ژمارەیەش كەمترین ژمارەیە لەو كاتەوە كە ڤایرۆسەكە لە عیراق رووی لە هەڵكشان كردووە، لەو ژمارەیەش حەوتیان لە بەغدا بوون، حەوتیش لە هەولێر و لە كەركوكیش چوار كەس مردوون، هەروەها لە سلێمانی سێ كەس كە هەڵگری كۆرۆنا بوون گیانیان لەدەستداوە".
وەزارەتی تەندروستی عیراق، لە كۆتایی راگەیەندراوەكەدا ئاماژەی بەوەداوە" تا ئێستا لە عیراق چوار هەزار و 868 كەس دوای تووشبوونیان بە كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە".
س.ج