کوردستانی
یەكێتی: بەشێكی زۆر لە تاوانبارانی كەیسی ئێزدییەكان نەبراونەتە بەردەم یاسا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
مەكتەبی سیاسی یەكێتی لە یادی جینۆسایدی ئێزدییەكاندا پەیامێكی بڵاوكردەوە، لە پەیامەكەدا رایدەگەیەنێت"هێشتا بەشێكی زۆری تاوانبارانی ئەم كەیسە دەستگیرنەكراون و رووبەرووی یاسا نەكراونەتەوەو تاوانەكەیش وەك كەیسی جینۆساید لە ئاستی ناوخۆی عیراق و نێودەوڵەتیدا، كاری جددی لەسەر نەكراوە".
مەكتەبی سیاسی یەكێتی ئاماژەی بەوەشكردووە" هێشتا ئەو عەقڵیەتەی هاندەری تاوانی لەم شێوەیەیە، وەكو خۆیەتی و رەنگە لەبەرگی تردا خۆی مەڵاس دابێت و بخوازێت فەزای ژیان و ئایندەی كۆمەڵگەی فرەیی و رەنگینی كوردستان و عیراق و ناوچەكە ئالودە بكەنەوە".
دەقی پەیامەكە
پەیامی
مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانیی كوردستان لە بیرەوەری خەمناكی جینوسایدی كوردانی ئێزدیدا
لە (3)ی ئابی ساڵی (2014) و رۆژانی دواتر، تیرۆرستانی رێكخراوی نەفرەت لێكراوی داعش، بەشێوەیەكی دڕندانە پەلاماری خەڵكی شەنگالیاندا و تاوانی گەورەی قەتلوعامیان دژی كۆمەڵگەی دێرین و رەسەنی ئێزدی بەرپا كرد.
لەو تاوانە دژە نەتەوەیی و نیشتمانی و ئینسانییەدا كە بەپێی یاسا ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەكان، دەچێتە خانەی تاوانی جینۆسایدەوە، هەزاران هاووڵاتی مەدەنی كۆمەڵكوژ و بە هەزارانی تریش بێسەروشوێن كران ، بە شێوەی تاوانی رێكخراوەیی ، هۆڤانە و دڕندانەی كۆنینە و نوێ، ژنان و پیاوانی ئێزدی لێكجیاكرانەوە، بە بەرچاوی كۆمەڵگەی مۆدێرنی مرۆڤایەتی لە سەدەی بیستویەكدا ، بازاڕی كۆیلایەتی و شەرمەزاری فرۆشتن و بازرگانی جەستەیان پێ زیندووكرایەوە.
ژنانی سەربەرز و رووسوری ئێزدیش ، سەرقافلەی زیانلێكەوتوانی ئەو تاوانە بوون.
ئێزدییەكان بەهۆی بنەچەی ئاینی و نەتەوەییانەوە ، لە مێژووی دوور و نزیكی ئەم رۆژھەڵاتەماندا ، دەیان جار رووبەرووی فەرمانی پاكتاو و جینۆساید و دەربەدەری بوونەتەوە، لەپشت هەریەك لەو تاوانانەوە، عەقلیەتێكی دواكەوتووی ڕەگەزپەرەستانە هەبووە، بەڵام كۆمەڵگەی ژیاندۆستی ئێزدی بە خۆراگری و ئیرادەی بەهێزەوە توانیویانە سەربەرزانە بمێننەوە. بۆ ئێستاش پێویستییەكی كوردستانی و عێراقی و ئینسانییە كار و كۆششیان بۆ بكرێ تا بەسەر ئاسەواری دوا تاوانی دژیان سەربكەون و ژیان و بوژاندنەوە و ئاوەدانی دەڤەرەكەیان ببێتە ئەجیندای پەرۆشی داھاتوومان.
لەیادی تێپەربوونی (6) ساڵ بەسەر ئەم تاوانەدا جارێكی تر ئیدانەی ئەم كۆمەڵكوژییە و ئەم لەكە پڕ شەرمەزارییەی داعش و رەفتار داعشییەكان دەكەینەوە ، سەری رێز لە ئاستی گڵكۆی هەموو شەهیدان و قوربانییەكان دادەنەوێنین و سڵاوی خۆراگری بۆ كەسوكارە سەربەرزەكانیان دەنێرین .
كەسوكاری سەربەرزی شەهیدانی ئێزدی...
لەكاتێكدا یادی جینۆسایدی ئێزدییەكان دەكەینەوە، ئەنجامدەرانی ئەم تاوانە كە ڕێكخراوی تیرۆریستی داعشە، لەلایەن ھێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق، بەیارمەتی وڵاتانی دۆست و هاوپەیمانانەوە رووبەرووی شكستی گەورە بوونەتەوە، بەڵام هێشتا بەشێكی زۆری تاوانبارانی ئەم كەیسە دەستگیرنەكراون و رووبەرووی یاسا نەكراونەتەوەو تاوانەكەیش وەك كەیسی جینۆساید لە ئاستی ناوخۆی عێراق و نێودەوڵەتیدا، كاری جددی لەسەر نەكراوە، هێشتا ئەو عەقلیەتەی هاندەری تاوانی لەم شێوەیەیە ، وەكو خۆیەتی و ڕەنگە لەبەرگی تردا خۆی مەڵاس دابێت و بخوازێت فەزای ژیان و ئایندەی كۆمەڵگەی فرەیی و رەنگینی كوردستان و عێراق و ناوچەكە ئالودە بكەنەوە، بۆیە وەك یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان جەختدەكەینەوە، كە پێویستە لە ھەرێمی كوردستان، لە ئاستی پەرلەمان و حكومەت و دامەزراوە پەیوەندارەكانی تر، لە ئاستی حزب و لایەنە سیاسیەكان و نوێنەرانی فراكسێۆنەكانی كوردستان لە بەغدا، كەیسی جینۆسادی ئێزدییەكان، بكرێتە خەمێكی ئینسانی و نیشتمانی و نەتەوەیی و هەوڵی بێوچان بدرێت، لەبەر رۆشنایی یاسا و رێككەوتنە نێودەوڵەتییەكان، بەتایبەت لەدادگای تاوانی نێودەوڵەتی، بەڕەسمی وەك تاوانی جینۆسایدو دژی مرۆیی و جەنگ بناسرێن، ئەنجامدەرانی تاوانەكەش رووبەڕووی دادگا بكرێنەوە، قەرەبووی كەسوكاری قوربانییەكان و زیانلێكەوتووان بكرێتەوە.
ئەركی نیشتمانی و نەتەوەیی و مرۆیی، لایەن و دامەزراوە پەیوەندارەكانیشە، بێ درێغ هەوڵبدەن سۆراغی بێسەروشوێنكراوەكان بكەن و چارەنووسیان یەكلایی بكەنەوە، گۆڕەبەكۆمەڵەكان هەڵبدرێنەوەو بەڵگەنامەكان بپارێزرێن، ناوچە زیانلێكەوتووەكانیش ئاوەدان بكرێنەوەو گوزەرانی خەڵكەكەی باش بكرێت.
لەم بیرەوەرییە تاڵەدا ، سڵاو لە گڵكۆی شەهیدانی جینۆسایدی ئێزدییەكان و هەموو شەهیدانی كوردستان...
نەفرەت لە تاوانكاران و تیرۆریستان...
مەكتەبی سیاسیی
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
س.ج