کوردستانی
سەرۆكی فراكسیۆنی نەوەی نوێ نهێنییەك لەسەر خانەنشینی پلەباڵاكان ئاشكرادەكات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
د.كازم فاروق سەرۆكی فراكسیۆنی نەوەی نوێ نهێنییەك لەسەر خانەنشینی پەرلەمانتاران ئاشكرا دەكات، دەشڵێت" پێش حەوت مانگ كۆبوونەوەیان پێكردین بۆ ئەوەی رازیمان بكەن دەنگ لەسەر خانەنشینی پلە باڵاكان بدەین، بەڵام ئێمە رەتمان كردەوە،دواتركۆبوونەوە دەستی پێكردەوە و دەنگدان بەو ماددەیە كرا و ئێمەش لەگەڵ ھاوڕێكانم پێكەوە بەئاشكرا و بەدەنگی بەرز دژایەتی ئەو ماددەیەمان كرد".
سەرۆكی فراكسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی كوردستان لە فەیسبوكی خۆی ئەوەشی خستووەتەڕوو"ئێستا و دوای نزیكەی ٧ مانگ لەو رووداوە، حیزبەكانی دەسەڵات گیریان خواردووە بەدەست ئەو فۆڕمەوە و ئیحراجیەكی زۆری بۆ دروستكردوون و نازانن چۆن خۆیانی لێ دەرباز بكەن، چونكە رووی راستەقینەی ئەوان و ئێمەشی بۆ خەڵك ئاشكراكرد، كازم فاروق دەشڵێت لە 500 پەرلەمانتار تەنیا حەوت كەسیان خۆیان خانەنشین ناكەن".
دەقی نوسینەكەی كازم فاروق سەرۆكی فراكسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی كوردستان
ئەم رووداوەی ناو پەرلەمان بۆ مێژوو دەگێرمەوە
مانگی یەكی ئەمساڵ لەرۆژی دەنگدان بە پرۆژەیاسای بەناو چاكسازی، كێشەیەكی گەورە ھاتە بەردەم فراكسیۆنەكانی دەسەڵات و بەشێك لە فراكسیۆنەكانی تر، ئەویش ئەوەبوو كە فراكسیۆنی نەوەی نوێ دژی خانەنشینی پەرلەمانتار و وەزیر و پلەباڵاكان بوو.
كە نزیك بوینەوە لە دەنگدان بەو ماددەیە، كاتێكمان زانی سەرۆكایەتی پەرلەمان بەناوی ئیسراحەتكردنەوە كۆبونەوەی پەرلەمانیان بۆماوەی سەعاتێك ھەڵگرت، كەسێك ھات بۆلام وتی دكتۆر ھەموو سەرۆك فراكسیۆنەكان لەگەل سەرۆكایەتی پەرلەمان كۆدەبنەوە و گفتوگۆ دەكەن داوایان كردووە ئێوەش بەشداربن!!
چوینە كۆبونەوەوە و سەرجەم فراكسیۆنەكان لەوێ بوون، لەناو كۆبونەوەكە تێگەیشتم كە ئەمە بۆ رازیكردنی نەوەی نوێ یە كە دەنگ بە ماددەی خانەنشینی پەرلەمانتار و وەزیر و پلەباڵا بدات. بەراشكاوی فراكسیۆنەكانی دەسەلات داوایان لێكردم كە دەنگ بە ماددەكە بدەین، منیش وتم ئەوە ناعەدالەتیە و مەبدەو و بریاری جوڵانەوەكەمانە كە دەنگ بە شتی وا نادەین.
پاش ماوەیەك گفتوگۆی لاوەكی و لابەلا دووبارە روویان تێكردم وتیان باشە لانی كەم دژی مەبن و لەناو جەلسەی پەرلەمان مەیكەن بە ھەرا لەبەرچاوی میدیاكان بێدەنگ دانیشن، وتیان ئێمە خۆمان دەنگی پێدەدەین و یاساكە دەردەچێت دواتر ئێوەش سوودی لێدەبینن و دوای چوار ساڵەكە خۆتان خانەنشین دەكەن. وتم وەڵا ئێمە لەگەڵ ھاورێكانم نەك ھەر دەنگی پێنادەین بەلكو بە ئاشكراش دژایەتی دەكەین.
دوان لە سەرۆكی فراكسیۆنەكانی دەسەڵات وتیان مادام وایە ئێمەش لەناو یاساكەدا فۆڕمێك دادەنێین، ئەبێت ئێوە پڕیبكەنەوە و ئیمزای بكەن كە خۆتان خانەنشین ناكەن، نەك ئێستا لەبەرچاوی خەڵك دژی بن و دواتریش خۆتان خانەنشین بكەن.
منیش ھەستامە سەرپێ و پێم وتن: ئێمە بە ئەخلاقەوە سیاسەت دەكەین و فێڵ و چەواشەكاری لە خەڵكی ناكەین، ئەو فۆڕمەش كە باسی دەكەن لەگەل خۆتان بیھێنن ھەرلەناو جەلسەی پەرلەمان لەبەرچاوی میدیاكان ئیمزای دەكەین، ئیتر كۆبونەوەكەم بەجێھێشت.
دواتر جەلسە دەستی پێكردەوە و دەنگدان بەو ماددەیە كرا و ئێمەش لەگەڵ ھاوڕێكانم پێكەوە بەئاشكرا و بەدەنگی بەرز دژایەتی ئەو ماددەیەمان كرد بەڵام لەبەر ئەوەی ئەوان زۆرینە بوون ماددەكە جێگیر بوو.
ئێستا و دوای نزیكەی ٧ مانگ لەو ڕووداوە، حیزبەكانی دەسەڵات گیریان خواردووە بەدەست ئەو فۆڕمەوە و ئیحراجیەكی زۆری بۆ دروستكردوون و نازانن چۆن خۆیانی لێ دەرباز بكەن، چونكە ڕووی راستەقینەی ئەوان و ئێمەشی بۆ خەڵك ئاشكراكرد.
بەكورتیەكەی، كورد وتەنی: ویستیان چاڵ بۆ نەوەی نوێ ھەڵبكەنن، بەڵام خۆیان تێی كەوتن. ئێستاش ھەر بیر لەوە دەكەمەوە ئەبێت ئەم حیزبانە چەند فێڵی تری ئاوایان لەم میللەتە داماوە كردبێت بەڵام كەس نەبووە كەشفی بكات؟؟؟
لە 500 پەرلەمانتار تەنیا حەوت كەسیان خۆیان خانەنشین ناكەن
س.ج