کوردستانی
سەرۆكی پێشووی حزبێكی كوردی تووشی كۆرۆنا بووە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
جەلیل گادانی كە یەكێكە لە سەركردە ناسراوەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان و سەرۆكی پێشووی حیزبی دیموكرات بووە، تووشی كۆرۆنا بووە و لە یەكێك لە نەخۆشخانەكانی هەرێمی كوردستان چاودێری دەكرێت..
سكرتاریەتی حیزبی دیموكراتی كوردستان، لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەداوە"چەند رۆژێكە جەلیل گادانی تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووە و لە نەخۆشخانە لەژێر چاودێریی پزیشكدایە".
راگەیەندراوەكەی حزبی دیموكرات لەبەر هۆكاری ئەمنی ئاماژەی بە ناوی شار و ئەو نەخۆشخانەیە نەداوە كە جەلیل گادانی تیایدا چارەسەر وەردەگرێت".
سكرتاریەتی "حدك" لە راگەیەندراوەكەدا" سوپاس و پێزانین بۆ ئەو كەسانە دەردەبڕێت كە هەوڵیانداوە هەواڵی تەندروستیی جەلیل گادانی بپرسن".
ژیاننامەی جەلیل حاجی ئەحمەدی ناسراو بە "جەلیل گادانی"
-لەساڵی 1934 لەشاری مەهاباد لەدایكبووە.
- خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی لەمەهاباد تەواو كردووە.
-یەكەمین قوتابخانەی كوردی شەوانەی نهێنی لە ماڵی ئەوان لەساڵی 1944 دروستبووە.
-لەساڵی 1972 بەكالۆریۆسی لەزمانی فەرەنسی لە زانكۆی تاران وەرگرتووە
-ساڵی 1948بووەتە ئەندامی حیزبی دیموكراتی كوردستان.
-لەسەردەمی دەسەڵاتی محەمەد رەزا شادا ماوەی 13ساڵ زیندانی بووەو لەزیندان سێ زمان فێربووەو چەند كتێبێكی وەرگێڕاوە.
-27ساڵە رۆژهەڵاتی كوردستانی جێهێشتووە.
-دوای جیابوونەوە لە حیزبی دیموكرات بووە سكرتێری حدكا-رێبەرایەتی شۆڕشگێڕ.
- لە لێكترازانی ئەمجارەدا لەگەڵ باڵی عەبدوڵڵا حەسەن زادەدا، لەگەڵ زۆربەی ئەندامانی سەركردایەتی رێبەرایەتی شۆرشگێڕدا جیابووەوە.
-ئێستا بەرپرسی كۆمیسیۆنی چاودێری حیزبی دیموكراتی كوردستانە.
س.ج