تەندروستی
پزیشكێك چارەسەر بۆ ئەو كەسانە دەخاتەروو كە ئازاری جومگە و بڕبڕە و دیسكەكانیان هەیە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
پسپۆڕی بێھۆشكاری و ئازارشكاندن د. ھەڤین كەمال چەند ڕێنماییەكی سادە بۆ ئەوانەی لەجەژندا ، بەدەست ئازاری بەردەوامەوە دەناڵێنن لەئەنجامی كێشەی جومگەو بربڕە و دیسكەكانیان، یاخود لەئەنجامی نەخۆشی رۆماتیزم و دەردە شاھانەو ھەر ھۆكارێكی تر بێت، دەخاتەڕوو". :
ئەو پزیشكە لە بابەتێكدا كە لە فەیسبوكی خۆی بڵاویكردووەتەوە بە چەند خاڵێك چارەسەری بۆ ئەو كەسانە خستووەتەڕوو یەكەمیان وەك خۆی نوسیویەتی" زۆربەمان لەجەژنەكاندا زیاتر حەز بەخواردنی گۆشتی سوور دەكەین ، وە لەبەرئەوەی زۆر خواردنی ئەم جۆرە گۆشتە لەوانەیە ھەوكردنی جومگەكان زیاد بكات و ئازاریان زیاد بكات ، بۆیە باشترە لە (١٥٠)گم زیاتر نەخورێت ڕۆژانە و لەبری ئەوە مریشك یاخود ماسی بە تایبەتی ماسی سەلمون بخورێت .
٢- دوور بكەوەرەوە لەخواردنی جگەر و گورچیلەو دڵ ، بەتایبەتی ئەوانەی دەردەشاھانەیان لەگەڵە.
٣- ھەوڵ دە لەبری برنجی سپی ، برنجی بۆر و ساوەر یان قەرەخەرمان بخۆیت و دانەوێڵە تەواوەكانی وەكو شەوەفان زیاد بكەیت بۆ ژەمەكانت .
٤- لەبری شەربەتی دروستكراو و خواردنەوە گازییەكان و چاو و قاوە، ھەوڵ بدە ئاو بەڕێژەی (٨-١٢) پەرداخ بخۆیتەوە و ئەشتوانیت چا ڕووەكیەكانی وەكو : چای سەوز ، چای زەنجەفیل ، چای دارچینی و شەربەتی لیمۆ و نەعنای فرێش و شەربەتی گێلاسی فرێش و سموسی شلك و مۆز بەكاربێنێت كە دژەئۆكسید و دژەھەوكردنیان تیادایە و تاڕادەیەك ڕێژەی ئیندۆرفین لەلەشدا زیاد دەكەن كەئازارشكێنی سروشتییە لە لەشدا .
٥- لەبری شیرینی دەتوانیت میوە جۆراو جۆرەكان بەشێوەی فرێش بخورێت و بەتایبەتی گێلاس و شلك و گروپی بێرییەكان و ئەڤۆكادۆ ..ھتد ، چونكە ئەمانە ڕێژەی دژە ئۆكسیدییان زۆرەو ھەوكردنی جومگەو ئازار كەمدەكەنەوە . وەلەبری نوقڵ و نەستەلەی جەژن دەتوانیت نەستەلەی تۆخ یاخود دارك چوكلێت بەكاربێنیت كە ئازار شكێنی تیادایە .
٦- ھەوڵ دە سەوزەكان زیاد بكەیت بۆ ژەمە خۆرەكیەكانت بەتایبەتی برۆكلی كەماددەی (سولفەراین)ی تیادایە بۆ كركراگەكان بەسوودە، سیر و پیاز كەدژە ھەوكردن و دژەئۆكسیدیان تیادایە .
٧- دەتوانیت چەرەزات بخۆیت وەكو گوڵەبەڕۆژە و فستق و گازۆ و گوێز...ھتد، چونكە ڕێژەیەكی باش ئۆمێگا ٣ و دژە ئۆكسید و ڤیتامین( بی ) یان تیادایە كەبۆ تەندروستی جومگەكانت بەسوودن . بەڵام ھەمیشە ئاگات لەبڕەكەی بێت چونكە كالۆرییان زۆرەو ئەگەری كێش زیادبوونت بۆ زیاد دەكەن . وەبۆ ئەوانەی شەقیقە یاخود سەرئێشە یاخود ئازاری ماسولكەو گرژبوونیان ھەیە ، باشترە ناوكە كوولەكە بخۆن چونكە ڕێژەیەكی زۆر مەگنیسیۆمیان تیادایە ، كەبۆ ئەم حاڵەتانە بەسوودن .
٨- بەھۆی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزەوە و پارشێو ، زۆربەمان خەومان تێكچووە ، جەژن باشترین كاتە بۆ ئەوەی خەومان ڕێك بخەینەوە لەشەوداو و بۆ ماوەی (٦-٨)كاتژمێر و لە ١١ ی شەویشەوە باشترین كاتە بۆ خەوتن .
٩- چارەسەرەكانت فەرامۆش مەكەو بەتەواوی و بەپێی ڕێنمایی پزیشكەكەت بیانخۆ و لەگەڵیدا لەوەرزشەكانتدا بەردەوام ببە و دەتوانیت ڕۆژانە بەیانیان (١⁄٢- ١)كاتژمێر بە دەوری ماڵ و كۆڵانی خۆتاندا پیاسە بكەیت .
١٠- دووربكەوەرەوە لەجگەرەو نێرگەلەخواردن و جەژن مەكە بە بیانوو . وەئەگەر خۆشت نایخۆیت ئەوا دووربكەوەرەوە لەو شوێنەی تیایدا دەكێشرێت . دووربكەوەروە لەخواردنی ئامادەكراو فاست فوود و ئەو خواردنانەی لەزەیتی زۆردا سوور دەكرێنەوە وەكو فنگەر و كنتاكی .
س.ج