کوردستانی

لە ماوەی یەک مانگدا نزیکەی 20 کۆڵبەر کوژراون و برینداربوون

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە ماوەی یەک مانگدا نزیکەی 20 کۆڵبەر کوژراون و برینداربوون
مەودا میدیا-

بەپێی ئامارێکی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو لەماوەی مانگی رابردوو نزیکەی 20٠ کۆڵبەر و کاسبکار لە سنوورەکانی کوردستان کوژراون و یان برینداربوون، کە زۆرترین کوژراو و بریندار لە پارێزگای ئورمیە تۆمارکراون.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی تەموزی 2020 دا نزیکەی 20 کۆڵبەر لە سنوورەکانی کوردستان کوژراون و بریندار کراون کە 80%ی ئەو حاڵەتانە بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران و تورکیا بووە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، لەو ماوەیەدا 6 کۆڵبەر و کاسبکار کوژراون و 14 کۆڵبەریش بریندار بوون. زیاترین ژمارەی کوژران و بریندار لە پارێزگای ئورمیە تۆمار کراوە کە 12 حاڵەت بووە.


چۆنێتی کوژران یان بریندار بوون

تەقەی راستەوخۆ : 16 حاڵەت (5 کوژراو و 11 بریندار) کە دەکاتە 80% ی کۆی حاڵەتەکان.
ڕووداوی سروشتی: 4 حاڵەت (1 کوژراو و 3 بریندار ) کە دەکاتە 20%ی کۆی حاڵەتەکان.


جیاکردنەوە بە پێی پارێزگاکان

پارێزگای ئورمیە: 12 حاڵەت ( 4 کوژراو8 بریندار).
پارێزگای سنە: 3 حاڵەت ( 3 بریندار ).
پارێزگای کرماشان: 5 حاڵەت (2 کوژراو و 3 بریندار ).

س.س
Qaiwan
Qaiwan