کوردستانی

قایمقامی شەنگال: تائێستاش جینۆسایدکردنی شنگال بەردەوامە

مەودا میدیا - سلێمانی |


 قایمقامی شەنگال: تائێستاش جینۆسایدکردنی شنگال بەردەوامە
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

ئەمڕۆ شەش ساڵ تێپەڕدەبێت بەسەر کۆمەڵکوژی قەزای شنگالدا لەلایەن چەکدارانی رێکخراوی تیرۆرستی داعش، قائیمقامی قەزای شنگالیش رایدەگەیەنێت ئێستاش جینۆسایدکردنی شەنگال بەردەوامە، ئاماژە بەوەشدەکات بە سەدان کچ و ژن و منداڵ ئێزیدی لەدەستی گروپە توندڕەوەکانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا دان.

مەحما خەلیل، قایمقامی قەزای شنگالی سەر بە پارێزگای نەینەوا بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەمڕۆ شەش ساڵ تێپەڕ دەبێت بەسە جینۆساید کردنی قەزای شنگالدا، بەڵام ئێستاش جینۆسایدکردنی شنگال بەردەوامە لە رووی ئابووری و خزمەتگوزاری ئەو دۆخە خراپەی کە خەڵکی شەنگالی تێدایە".

قایمقامی قەزای شنگال ئاماژەی بەوەشکرد "حکومەتی بەغدا و رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان هاوکاری خەڵکی شنگال و کەسوکاری شەهیدان نەبوون".

ئەوەشی خستەڕوو "نزیکەی 550 هەزار کەس هەبوون لە قەزای شنگال کە 360 هەزار کەس ئاوارەبوون و 120 هەزار کەسیشیان چوونەتە دەرەوەی وڵات 3500 کەس رزگاربوون، هەروەها تاوەکو ئێستا 2777 کەس لە دەست داعش ماون".

مەحما خەلیل باسی لەوەشکرد "بە سەدان کچ و ژن و منداڵ ئێزیدی لەدەستی گروپە توندڕەوەکانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا دان و رزگار نەکراون، هەروەها چەندین داواکاری ئاراستەی حکومەتی عیراق و هەرێم کراوە، بەڵام هیچیان جێبەجێنەکراوە".

س.س
Qaiwan
Qaiwan