کوردستانی

زانیاریی نوێ لەبارەی رێككەوتنی ئەمەریكا و رۆژئاوای كوردستان بۆ دەرهێنانی نەوت

مەودا میدیا - سلێمانی |


زانیاریی نوێ لەبارەی رێككەوتنی ئەمەریكا و رۆژئاوای كوردستان بۆ دەرهێنانی نەوت
مەودا میدیا-

سیاسەتڤانێكی دیاری كورد لە باشووری كوردستان و شارەزا لە كاروباری سیاسیی توركیا رایدەگەیەنێت رێككەوتنی ئابووریی سەبارەت بە دەرهێنانی نەوت لە رۆژئاوای كوردستان  لەنێوان ئەمەریكا و بەڕێوەبەرێتی خۆسەر گرنگە و بەو هۆیەوە ئەمەریكا ناچار دەبێت رۆژئاوای كوردستان بپارێزێت.

د.فایەق گوڵپی، سیاسەتڤانی دیاری كورد لە باشووری كوردستان و شارەزا لە كاروباری سیاسیی توركیا بە مەودا میدیای وت "رێككەوتنی نێوان ئەمەریكا و بەڕێوەبەرێتی خۆسەر لە رۆژئاوای كوردستان بە گرنگ دەزانم و هەنگاوێتی باشە لە بەرەوپێشچوونی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولایان".

سەبارەت بە گرنگی ئەو رێككەوتنە گوڵپی وتی "ئەوەی ئێستا لەنێوان ئەمەریكا و رۆژئاوای كوردستان هەیە پەیوەندیی ئەمنی و سەربازییە، بەڵام دروستبوونی پەیوەندیی ئابووریی دەبێتە هۆكاری دروستبوونی پەیوەندییەكی سیاسی و گرنگی زۆری هەیە".

لەبارەی هەڵوێستی توركیاوە بەرانبەر ئەو رێككەوتنە و كاردانەوەكەی بەرانبەری روونیكردەوە كەوا "ئەمەریكا زۆر حساب بۆ سیاسەتی دژە پەكەكەی توركیا لە سوریا ناكات، بەڵكو بەدوای بەرژەوەندییەكانی خۆیەوەیەتی".

فایەق گوڵپی باسی لەوەشكرد "لەدوای ساڵی 2003ەوە ئەمەریكا و پەكەكە پەیوەندییەكی سەربازیی لە چوارچێوەیەكی تەسكدا لەنێوانیاندا هەیە، بەڵام سەری نەكێشاوە بۆ پەیوەندیی سیاسی".

س.س
Qaiwan
Qaiwan