کوردستانی
رێکاری نوێ بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا دەگیرێتەبەر
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
لە ئێستادا وەزارەتی ناوخۆ و تەندروستی و ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەدان بەمەبەستی دانانی رێکاری نوێ بۆ بەرەنگاربوونەوە ڤایرۆسی کۆرۆنا.
محەمەد قادر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "لە ئێستادا وەزارەتی ناوخۆ و تەندروستی و ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەدان بەمەبەستی دانانی رێکاری نوێ بۆ بەرەنگاربوونەوە ڤایرۆسی کۆرۆنا".
ئاماژەی بەوەشکرد "لە کۆبوونەوەکەدا باس لەو سەرجەم رێکارەکان دەکرێت لەبارەی دەوام و قەدەغەی هاتووچۆ و کردنەوە و داخستنی شوێنەکان، هەروەها لە کۆبوونەوەکەدا هەڵسەنگاندن بۆ مەترسییەکانی ئێستای کۆرۆنا دەکرێت و بەپێی پارێگاکانیش بڕیارەکان جیاواز دەبێت".
ئاماژەی بەوەشکرد "چاوەڕوانی کۆتایی هاتنی کۆبوونەوەکە دەکەین بۆ راگەیاندنی بڕیارەکان و رێکارە نوێیەکانی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا".
س.س