جیهانی
هەواڵی نوێ لە مەلا کرێکارەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەمڕۆ مەلا کرێکار پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ خێزانەکەی ئەنجامدا و رایگەیاندووە تەندروستی باشە و هیچ کێشەییەکی نییە، ئاماژەی بەوەشکردووە هەفتەی جارێک پەیوەندییان پێوە دەکات.
دوای چوار مانگ و نۆ رۆژ لە گواستنەوەی بۆ زیندانییەکانی ئیتاڵیا ئەمڕۆ مەلا کرێکار، ئەمیری پێشووی ئەنسار و ئیسلام پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ خێزانەکەی ئەنجامداوە و پێی راگەیاندووە "کە سوپاس بۆ خوا تەندروستی و خەو و خواردنی باشە و هیچ کێشەی نییە، هەروەها بڕیایشە لەمەودوا هەفتەی یەک جار تەلەفۆنیان بۆ بکات و لە بارودۆخی خۆی ئاگاداریان بکاتەوە".
جێگای ئاماژەیە مەلا کرێکار لە 15ی تەموزی 2020 بە زیندانکرنی 12 ساڵ لە لایەن دادگای بوڵزانۆی ئیتالیاوە حوکم درا, هەر لە هەمان رۆژ لە نەرویج دەستگیرا و لە 26ی ئازاری 2020 بە فڕۆکەیەکی مەدەنی دانیمارکی لە فڕۆکەخانەی ئۆسلۆوە گواسترایەوە بۆ ئیتالیا، لە ئێستادا لە زیندانی دوورگەی سیسیلیە.
س.س