تەندروستی

خۆت لە ددان ئێشە رزگار بکە

مەودا میدیا - سلێمانی |


خۆت  لە ددان ئێشە رزگار بکە
مەودا میدیا-

ئازاری ددان یەکێکە لەو ئازارانەی رۆژانە تووشمان دەبێت لە هەندێک کاتدا ئازاری بەهێز و فریانەکەوتن بە نەخۆشخانەوە دووریمان وامان لێدەکات بە دوای چارەسەری سروشتیدا بگەڕین. دەتوانیت بە کۆمەڵێک هەنگاو لە ماڵەوە چارەسەری ئزاری ددانت بکەیت.

هەنگاوەکانیش ئەمانەن:
یەکەم
: زەیتی مێخەک، دڵۆپ زەیتی مێخەک بخەرە سەر ئەو دانەی کە ئازاری هەیە، لە ماوەیەکی کەمدا ئازارەکەی ناهێڵێت.

دووەم: خوێ، خوێیەکە لە ئاوی   گەرمدا بتوێنەوە و تێکی وەربدە و دواتر لە دەمتدا گەرغەرەی پێبکە بۆ ماوەی دوو دەقیقیە بیهێڵەرەوە.

سێیەم: سەهۆڵ، دەتوانیت سەهۆڵ بکەیتە پەڕۆیەکەوە و بۆماوەی ١٥ خولەک لەسەر ئازارەکە دایبنێیت و دواتر هەست بە باشبوون دەکەیت.

چوارەم: سیر، یرکێکە لە رێگا بەسوودەکان بۆ نەهێشتنی ئازار، دەتوانیت هەویرێک لە سیرەکە دروستبکەیت و بیکەیتە سەر شوێنی ئازارەکە.

پێنجەم: بپیاز، دەتوانیت قاشێک پیاز بخەیتە سەر ئەو شوێنی ئازاری هەیە.

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە