جیهانی
سوریا و توركیا دژی رێکكەوتنەكەی نێوان ئەمەریكا و هەسەدە هاتنە دەنگ
مەودا میدیا - سلێمانی |
ئینستتیوتی نارین، مەودا میدیا- هێمن سەعید
وەزارەتی دەرەوەی سوریا ئاشکرایکرد، کۆمپانیایەکی نەوتی ئەمەریکی گرێبەستی لەگەڵ هێزە کوردییەکانی باکووری رۆژهەڵاتی سوریا واژۆ کردووە کە دەستیان بەسەر بیرە نەوتییەکانی ناوچەکانی باکووری رۆژهەڵاتی سوریادا گرتووە.
بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی رۆیتەرز کە رۆژی یەکشەممە بڵاویکردەوە، وەزارەتی دەرەوەی سوریا لەراگەیانراوێکدا ئاشکرایکردوە کۆمپانیایەکی نەوتی ئەمەریکا گرێبەستی لەگەڵ هێزەکانی سوریای دیموکرات واژۆکردووە کە هێزێکی کوردییە و دەستی بەسەر بیرە نەوتەکانی باکووری رۆژهەڵاتدا گرتووە.
وەزارەتی دەرەوەی سوریا لە راگەیانراوەکەیدا ئەو هەنگاوەی ئەمریکای بە کارێکی نایاسایی و دزینی سەروەت و سامانی گەلی سوریا لەقەڵمداوە، بەرپرسانی ئەمەریکا و کورد لەوبارەیەوە لێدوانیان نەداوە، بەڵام رۆژی پێنجشەممەی رابردوو، سیناتۆرێکی ئەمەریکی و مایك پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتەش لەمیانی دیدارێکیان لەگەڵ لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە ئاماژەیان بە رێککەوتنێکی نەوتی کردوە لەگەڵ بەرپرسانی کورد.
ئاژانسی دەیلی نیوزی توركی، ئەمرۆ دووشەممە رایگەیاند توركیا ئیدانەی ئەو رێککەوتنە دەكات و بە پێشێلی یاسایی نێودەوڵەتی ناوی دەبات، چونكە لەلایەك دەبێتە هۆی پارچە پارچەكردنی خاكی سوریا و لەلایەكی دیكەوە ئەو كارە دەبێتە هۆی پاڵپشتی تیرۆر و هیچ پاساوێك هەَڵناگرێت، هەروەها وەزارەتی دەرەوەی توركیا ئاماژەی بەوەشكردووە ئەوە قابیلی قبوڵ نیە.
شایەنی باسە ئەو گرێبەستە تایبەتە بە پەرەپێدان و فراوانکردن و دەرهێنانی نەوتی کێڵگە نەوتییەکانی رۆژئاوای کوردستان کە لەلایەن هێزە ئەمەریکییەکانەوە پارێزگارییان لێدەکرێت.
جیگەی ئاماژەیە واژۆکردنی گرێبەستەکە لەسەر پێشنیازی ئیدارەی ترەمپ بووە کە هانی پەرەدان و فراوانکردنی تواناکانی کێڵگە نەوتییەکانی رۆژئاوای کوردستان دەدات.
کۆمپانیای دێلتا کریسانت ئینێرجی لە ویلایەتی دیلاوەری ئەمەریکایە و بەگوێرەی یاسا بازرگانییەکانی ئەو ویلایەتە گرێبەستی پەرەپێدان بە کێڵگە نەوتییەکانی رۆژئاوا دەدات، ئاماژەی بەوە کردووە کە ماوەیەکی زۆرە گفتوگۆکانی تایبەت بە واژۆکردنی گرێبەستەکە کراون، تاوەکو دواجار کۆمپانیاکە مۆڵەتی ناسراو بە ئۆفاک لە ویلایەتەکەی وەرگرتووە بۆئەوەی لە سووریا کار بکات.
بەپێی ئاژانسی مۆنیتەر لایەنی ئەمەریکی، تورکیا و رووسیای لە گرێبەستەکە ئاگادارکردووەتەوە و هەردوولاش ناڕەزایەتییان پیشان نەداوە.
ک.ر