عیراقی

فەرماندەیەكی باڵای سەربازی لە ژنەكەی جیابووەوە و حاشا لە منداڵەكەیشی دەكات

مەودا میدیا - سلێمانی |


فەرماندەیەكی باڵای سەربازی لە ژنەكەی جیابووەوە و حاشا لە منداڵەكەیشی دەكات
مەودا میدیا-

ژنە چالاكوانێكی عیراقی دەڵێت دوای ئەوەی بەنهێنی شووی بە سوپاسالاری عیراق كردووە و لێی دووگیان بووە، جیابوونەتەوە و ئەوەش دەخاتەڕوو كەیسەكەی لە دادگا دەجوڵێنێت.

هودا دلێمی (تەمەن 40 ساڵ) لە گرتەیەكی ڤیدیۆیدا دەڵێت "ساڵی 2018 لەگەڵ عەبدولئەمیر رەشید یارەڵڵا، سوپاسالاری عیراق ژیانی هاوژینی پێكهێناوە و دوای ماوەیەك لێی دووگیان بووە، بەپێی قسەی دلێمی "یارەڵڵا داوای لێكردووە منداڵەكەی لەبەرببات، بەڵام من رەتكردەوە ئەو كارە بكەم، بۆیە لێم جیابوویەوە و بەجێیهێشتم".

لەلایەكی دیكەوە تایبەت بە بەدواداچوونی یاسایی بۆ ئەو كەیسە عەبدولستار بەیرەقدار، سەرپەرشتیاری ناوەندی راگەیاندنی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عیراق دەڵێت "داوامان لە هودا دلێمی كردووە رۆژی یەکشەممەی داهاتوو لە بارەگای ئەنجومەنی باڵای دادوەری ئامادە بێت وتە لێوەرگرتن و بەدواداچوون بۆ كەیسەكەی".

خ.غ
Qaiwan
Qaiwan