کوردستانی
ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگاكان بڕیار لەسەر قەدەغەی هاتووچۆ دەدەن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
وەزارەتەكانی ناوخۆ و تەندروستی لەگەڵ ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگاكان لەبارەی رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا كۆبوونەتەوە، پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند " بیروڕایان لەبارەی دۆخی تەندروستی سلێمانی وەرگیراوە" ، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیش ئاشكرایكرد " قەدەغەی هاتووچۆ یەكێكە لە پێشنیازەكانیان ".
دكتۆر هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی لە لێدوانێكدا بە مەودا میدیای راگەیاند " پرس و راوێژ بە ئێمە كراوە، هەڵوێستی لیژنەی ئۆپەراسیۆنی سلێمانی گەیەندراوە بە ژووری ئۆپەراسیۆن لە ئەنجومەنی وەزیران، ئێمە هیچ پێشنیازێكی قەدەغەی هاتووچۆمان نەكردووە، تەنها داوای خۆپارێزی دەكەین".
دكتۆر هەڤاڵ وتیشی " داوا لە هاوڵاتیان دەكەین خۆیان بپارێزن، رێكارەكانی خۆپارێزییش لە كۆرۆنا وەك خۆی لە پارێزگای سلێمانی بەردەوامە".
دكتۆرمحەمەد قادر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند: "ئەمڕۆ وەزارەتەكانی ناوخۆ و تەندروستی لەگەڵ ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگاكان كۆبوونەوە، دۆخی هەرێمی كوردستان و چۆنیەتی رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا هەڵدەسەنگێندرێت".
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی وتی "وەكو وەزارەت چەندین پێشنیازمان ئامادەكردووە و لە كۆبوونەوەكەدا دەخەینەڕوو، ئەمەش دوای ئەوەی دۆخی هەرێمی كوردستان باس دەكرێت، كە ئێستا لە ئاستێكی زۆر خراپدایە، بەتایبەت لە هەولێر و دهۆك، بۆیە یەكێك لە پێشنیازە بەهێزەكانمان راگەیاندنی قەدەغەی هاتووچۆیە و پێویستە تووندترین رێكار بگیرێتەبەر".
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم بەدووری زانی قەدەغەی هاتوچۆ سەرجەم پارێزگاكان بگرێتەوە و وتیشی "ئەوە لە كۆبوونەوەكە یەكلایی دەكرێتەوە كە ئەگەر قەدەغەی هاتووچۆ رابگەیەندرێت بۆ هەموو هەرێمی كوردستان دەبێت یان لەسەر ئاستی پارێزگاكان دەبێت، بەڵام بەپێی ئاماژەكان بێت پارێزگای سلێمانی دۆخی باشترە".
لە چەند رۆژی رابردوودا ئامارەكانی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزبوونەتەوە، بە تایبەتی لە سنووری پارێزگای هەولێر و دهۆك، بەپێی دوایین ئاماری وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی كوردستان كە ئێوارەی یەكشەممە بڵاوكراوەتەوە، تائێستا 14 هەزار و 460 لە هەرێمی كوردستان كەس تووشی كۆرۆنا بوون، نۆ هەزار و 299 تووشبوو چاكبوونەتەوە و 560 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.