کوردستانی

گەرمیان- دوو برا پێكەوە لە پرۆژەیەكی ئاودا خنكان

مەودا میدیا - سلێمانی |


گەرمیان-  دوو برا پێكەوە لە پرۆژەیەكی ئاودا خنكان
 مەودا میدیا - سەركۆ جەمال

لە شارۆچكەی كفری، دوو برا لەناو پرۆژەیەكی ئاودا خنكان ، دوای نزیكەی كاتژمێرێك تەرمەكانیان لە ئاوەكەدا دەرهێنراوەتەوە، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیانیش دەڵێت " سەرەتا برایەكیان كەوتووەتە ئاوەكەوە و خنكاوە، براكەی دیكەیان ویستوویەتی رزگاری بكات بەڵام ئەویش خنكاوە".

 لەگوندی بنكەی خەپە كوێر-ی سەر بە شارەدێی خان-ی سەر بەشارۆچكەی كفری لەسنوری بەئیدارەی گەرمیان، منداڵێكی تەمەن شەش ساڵ بەناوی رێبین یاسین و مێردمنداڵێكی تەمەن 17ساڵ، بەناوی هارون یاسین خنكان.

عەلی قەدوری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان، بە مەودا میدیای راگەیاند " بەوتەی كەسوكاری دووبراكە، بەمەبەستی مەلەكردن چوونەتەسەر پرۆژەیەكی ئاو، كە نزیكە لەگوندەكەی خۆیانەوە، بەڵام یەكێك لەمنداڵەكان كەوتۆتە ئاوەكەوە، لەكاتێكدا براكەی دیكەی ویستوویەتی رزگاری بكات، ئەویش ژێرئاو كەوتووە و خنكاوە ".

وتیشی " تەرمەكان دۆزراونەتەوە و بەمەبەستی تۆێكاری رەوانەی پزیشكی دادوەری كەلاركراون".

Qaiwan
Qaiwan