کوردستانی
یەكێتی ئەوروپا یەك ملیۆن یۆرۆ دەداتە وەزارەتێكی حكومەتی هەرێم
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا - سەركۆ جەمال
بەمەبەستی ئەنجامدانی مەشق و راهێنان بۆ فەرمانبەرانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و ژمارەیەك زانكۆی هەرێمی كوردستان لە بوارەكانی دڵنیایی جۆری و حوكمڕانی لە پرۆسەی بۆلۆنیا، یەكێتی ئەوروپا پاڵپشتی دارایی بە بڕی یەك ملیۆن یۆرۆ دەداتە وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی حكومەتی هەرێمی كوردستان.
بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، پاڵپشتییە داراییەكە لە رێگەی بەرنامەی ئیراسمۆس پڵەس CBHE,KA2 پرۆژەی دیاریكردن (APPRAISAL) دەبێت، كە بریتییە لە ئەنجامدانی مەشق و راهێنان بۆ فەرمانبەرانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و هەشت زانكۆی هەرێمی كوردستان بۆ ماوەی سێ ساڵ لە بوارەكانی دڵنیایی جۆری و حوكمڕانی لە پرۆسەی بۆڵۆنیا.
سەنتەری ئیراسمۆس پڵەس لە زانكۆی دهۆك دەستپێشخەری پڕۆژەكەی كردووەو دواتریش لە ساڵی پار بەرزكراوەتەوە بۆ دەزگای سەرپەرشتی و دڵنیایی جۆری لە وەزارەت، بۆ ئەمەش هەریەك لە دەزگای سەرپەرشتی ودڵنیایی جۆری و زانكۆی دهۆك و سەنتەری ئیراسمۆس پڵەس و یونیمێدی ئیتاڵی لەنزیكەوە كاریان كرد لەسەر پێشكەشكردنی پرۆپۆزەڵێكی سەركەوتو بۆ پرۆژەكە.
سەرەنجام رەزامەندی درا لەسەر تەرخانكردنی پاڵپشتییە داراییەكە بۆ پرۆپۆزەڵی دیاریكردن (APPRAISAL ) كە بودجەكەی لەلایەن یەكێتی ئەوروپا تەرخانكراوە، هەروەها یونیمێدی ئیتاڵی لایەنی سەرەكی و هەماهەنگی پرۆژەكەیە لە ئەوروپا.
جێگەی ئاماژەیە وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی حكومەتی هەرێمی كوردستان یەكێك لەو 164 فەندە "پاڵپشتی دارایی" بۆ دەرچووە كە بۆ وڵاتانی جیهان تەرخانكراوە، لە ئێستاشدا وەزارەتی خوێندنی باڵا چاوەڕوانی دەستپێكردنی قۆناغی یەكەمی پرۆژەكە دەكات لە (2020/10/15)، زانكۆ بەشدارەكان لەم پرۆژەیە بریتین لە زانكۆكانی، (دهۆك، زاخۆ، پۆلیتەكنیكی دهۆك، سەڵاحەددین، سلێمانی، هەڵەبجە، چەرموو، گەرمیان).