کوردستانی
وەزارەت كشتوكاڵ بەهۆی زۆربوونی بەرهەمی ناوخۆیی چەند بەرهەمێك قەدەغە دەكات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا - سەركۆ جەمال
وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵی هەرێم رایدەگەیەنێت، هەرێمی كوردستان ساڵانە پێویستی بە نزیكەی میلۆنێك و500هەزار تۆن بەرهەمی سەوزەومیوە هەیە، ئاشكراشیدەكات ئەمساڵ بەرهەمی ناوخۆیی زۆرە بۆیە سێو و هەنجیر و هەنار ئەوانەی هاوینەن قەدەغەكراون، میوەكانی دیكەش باجیان لەسەرە.
حسێن حەمە كەریم، وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لە هەرێم، بە مەودا میدیای راگەیاند " بەرهەمەكان ئەوەی كە هاوینەیە چی میوە چی سەوزە هەمووی پێگەیشتووە، سێو و هەنجیر و هەنار ئەوانەی هاوینەن قەدەغەكراون، میوەكانی دیكەش باجیان لەسەرە، لەم كاتەدا هەموو بەرهەمان ناوخۆیین، تەنها هەندێك میوە نەبێت كە بۆ جوانی یاخود هۆتێل و كونسوڵخانەكان بەكاردەهێنرێت ".
وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لە هەرێم وتیی" ئەمساڵ جارێ ئامارەكە دیار نییە، بەڵام ساڵی 2019 نزیكەی ملیۆنێك تۆنی سەوزە خۆماڵی بووە، بە گشتی %59 بەرهەمی سەوزە و میوە خۆماڵی بووە، ئەمساڵ پێشبینی دەكەین بەرهەمی میوە و سەوزە زیاتر ببێت".
وتیشی " هەرێمی كوردستان، ساڵانە پێویستی بە نزیكەی میلۆنێك و500 هەزار تۆن بەرهەمی سەوزە و میوە هەیە، بەهۆی ئەوەی زۆرینەی بەرهەمەكانی سەوزە و میوەی هەرێمی كوردستان، لە مانگی پێنج تا كۆتایی نۆ پێدەگەن، لە یەك كاتتدا دەكەونە بازاڕەوە، بۆیە بەم جۆرە نرخیان دادەبەزێت و ناتواندرێت هەموویان هەڵبگیرێن بۆ وەرزەكانی دیكە".
بەپێی وتەی حسێن حەمەكەریم " لە ئێستادا وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لە هەوڵدایە بۆ ساڵی ئایندە تا بتوانن ئەو بەرهەمە زۆرەی لە یەك كاتتدا دەكەوێتە بازاڕەوە بەشێكی بە پیشەسازی بكەن، بەشێكیشی هەناردەی وڵاتانی دەرەوە بكرێت".
حسێن حەمە كەریم دەشڵێت " لە كۆتایی وەرزی بەهار و لەگەڵ نزیكبوونەوەی وەرزی هاوین تا نزیكی كۆتایی مانگی نۆ سەوزە و میوەی هەرێمی كوردستان پێدەگەن، لەو ماوەیەشدا سەدان هەزار تەن سەوزەومیوە بەرهەمدێت، بەپێی زانیارییەكانی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێمی كوردستان پێشنبینی دەكرێت بۆ ئەم ساڵ بەرهەمی ناوخۆ زۆر زیاتر بێت، هەرچەندە كێشەی بێ بازاڕی هەیە بەهۆی قەیرانی دارایی و رێكارەكانی خۆپارێزی و داخرانی هاتووچۆی نێوان پارێزگاكان".