عیراقی

وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی سەبارەت بە كۆرۆنا بڵاوكردەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


 وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی سەبارەت بە كۆرۆنا بڵاوكردەوە
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

وەزارەتی تەندروستی عیراق لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد " دوو هەزار و 225 كەسی دیكە كە هەڵگری كۆرۆنا بوون چاكبوونەتەوە، تووشبوونی دوو هەزار و 735 كەسیشی بە كۆرۆنا راگەیاند.

وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاماژەی بەوەشكردووە " تا ئێستا ملیۆنێك و 42 هەزار و 806 پشكنینی كۆرۆنا لە عیراق ئەنجامدراوە، ژمارەی توشبووانیش گەیشتووەتە 131 هەزار و 886 كەس، هەروەها 94 هەزار و 111 كەسیش چاكبوونەتەوە، بەوپێیەش رێژەی چاكبوونەوە لە عیراق %71 و پۆینت چوارە ".

بەپێی راگەیەندراوەكەی وەزارەتی تەندروستی عیراق " تا ئێستا چوار هەزار و 934 كەس بە كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە، لەماوەی 24 كاتژمێری رابردووشدا زۆرترین چاكبوەوە  لە بەغدا تۆماركراوە كە 307 كەسە، لە شارەكانی هەرێمی كوردستانیش لە هەولێر 77 چاكبوەوە تۆماركراون و لە سلێمانیش 36 چاكبوو، لە دهۆك 9 چاكبوو تۆماركراوە، سەبارەت بە كەركوكیش 81 چاكبوەوە لەو شارە تۆماركراوە ".

بەهەمانشێوە بەغدا لە ژمارەی توشبووانی نوێشدا لە ریزبەندی یەكەمدایە، 183 تووشبووی دیكە تۆماركراون لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا، لە سلێمانیش 50 تووشبوو تۆماركراون، لە هەولێر 207 تووشبوو، لە دهۆك 77 توشبوو لە كەركوكیش 65 تووشبوو تۆماركراوە ".


Qaiwan
Qaiwan